English | عربي



سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان داوایه‌ك ئاراسته‌ی پارتی ده‌كات

2019/09/07 | 12:24

هەواڵی کوردستان -

سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، ﻻیه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك، كۆبكاته‌وه‌.

سابیر ئیسماعیل، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ھەڵبژاردن له‌ كه‌ركووك بەو بارودۆخە تا ١٠ ساڵی دیکەش بکرێت، کورد تێیدا شکست دەھێنێت و کەرکووکیش وەک شارێکی کوردستانی لە دەست دەچێت.

ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كه‌ کورد لە کەرکووک ده‌سه‌ڵاتی نییە و ئەمەش بە مەترسی بۆ داھاتووی ئەو ناوچە کوردستانییانە ده‌زانێت.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ھەموو لایەنە سیاسییەکان کۆ بکاتەوە و مەترسییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنیان بۆ بخاتە ڕوو.

دەشڵێت: "ئەو بەرپرسیاریەتییە لە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستانە".

داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک رەت بکەنەوە و بایکۆتی بکەن.

له‌ ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی خیانه‌تی گرووپێكی نێو حزبێكی كوردستاندا به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان كه‌وته‌ ده‌ست میلیشیاكان و هێزه‌كانی عێراق، دۆخی كه‌ركووك رۆژ به‌ رۆژ خراپتر ده‌بێت و سیاسه‌تێكی چڕی به‌عه‌ره‌بكردن له‌ شاره‌كه‌ پیاده‌ ده‌كرێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتى کار پڕۆژەیەک بۆ پاراستنى مافى منداڵان ئامادە دەکات

⋙ ل دور ده‌رئێخستنا ماموستایه‌كێ په‌روه‌ردا ئامێدیێ ب رێكا باسنیوز رونكرنه‌كێ دده‌ت

⋙ ژمارەیەک هونەرمەندی گەنجی دەربەندیخان دیوارەکانی باخچەی ساوایان دەنەخشێنن

⋙ تورکیا جە گرێسپی کۆمەڵکوشیش ئەنجام داۋە

⋙ پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ كشتوكاڵ و پاكەتكردن كرایەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆنێتی گۆڕینی رەنگی هەشتپێ لەکاتی جوڵەدا

⋙ ڤیدیۆ؛ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی سوپای پاسداران لە دیمەشق بۆردومان دەکەن


زۆرترین بینراو