English | عربي



شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ چاندنی دوو نه‌مام ده‌كاته‌ مه‌رجی هاوبه‌شیكردنی ئاو و كاره‌با

2019/08/26 | 00:48

هەواڵی کوردستان -

بە مه‌به‌ستی زیاتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیارده‌دات، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك هاوبه‌شیی ئاو و كاره‌با بكات بۆ خانووه‌كه‌ی، ده‌بێ دوو نه‌مام له‌به‌رده‌م خانووه‌كه‌یان بچێنێت.

 

كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌پێناو جوانتركردن و زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، بڕیارمانداوه‌ هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كاتی هاوبه‌شی كردنی ئاوو كاره‌بادا، ده‌بێ دوو نه‌مام بڕوێنێت، واته‌ بۆ هاوبه‌شیكردنی ئاو نه‌مامێك و بۆ هاوبه‌شیكردنی كاره‌باش نه‌مامێك بڕوێنێت".

 

گوتیشی: "هه‌رهاووڵاتییه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به‌ مه‌رجی چاندنی ئه‌و دوو نه‌مامه‌وه‌، مامه‌ڵه‌ی هاوبه‌شیكردنی ئاو و كاره‌باكه‌ی، ڕاده‌گرین هه‌تا نه‌مامه‌كان ده‌ڕوێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری به‌شی باخچه‌كان له‌ شاره‌وانیمان سه‌ردانی ئه‌و خانووه‌ ده‌كات و كه‌شفی ده‌كات بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌ چاندنی نه‌مامه‌كان".

 

به‌ گوته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌، بیرۆكه‌ی چاندنی ئه‌و دوو نه‌مامه‌، بیرۆكه‌ی گۆران عه‌بدولكه‌ریم، لێپسراوی به‌شی هونه‌ری شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ و هه‌ركاتێك ئه‌ندازیار، ڕووپێوكار و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانیان، بیرۆكه‌ی جوانیان هه‌بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.

 

گوتیشی: "بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌مامه‌كان پێمان باشه‌ هاووڵاتیان دره‌ختی توو بڕوێنن، چونكه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گونجێت و له‌ پێش تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش‌ له‌ به‌رده‌م ماڵ و دووكانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا دره‌ختی توو هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی حه‌زبكات نه‌مامێكی دیكه‌ بڕوینێت ئاساییه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی هاوبه‌شیكردنی ئاو و كاره‌با دوو نه‌مام بڕوێنن".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ "لە هەمواری دەستووردا دەستکاریی مافی کورد ناکرێ"

⋙ ێچیرڤان بارزانی، هاوئاهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكات

⋙ وه‌زاره‌تى دارایی داوای زانیاری لەسەر گرێبەستەکان دەکات

⋙ زیاتر لە 26 هەزار کەمئەندام مووچەیان نییە

⋙ ئۆپڕاسیۆنە سیاسییەکان بەردەوامن، لە روحا و دیلۆک ٥ کەسی تر گیران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و ته‌كنۆلۆژیایه‌كى مۆدێرن بۆ دروستكردنى خانوو

⋙ ب ڤیدیۆ: دووماهی ئامارا رەڤاندی و رزگاركریێن ئێزدی هاتە راگەهاندن


زۆرترین بینراو