English | عربي



سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌: شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ خەریکی موزایەدی سیاسین

2019/08/24 | 21:54

هەواڵی کوردستان - "دەیانەوێ دانیشتووانی هەڵەبجە چەواشە بکەن"

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌، دەڵێ نه‌وه‌ی نوێ به‌ناوی پڕكردنه‌وه‌ی چاڵی شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چه‌واشكردنی هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامن و دەشڵێ شاسوار عەبدولواحید بەڵێنی چەند پڕۆژەیەکی داوە و هیچیانیشی جێبەجێ نەکردووە.

 

كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا له‌ لاپەڕەی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، ڕایگه‌یاند: "نه‌وه‌ی نوێ چەند ڕۆژپێش دەستپێکردنی کارەکانیان، سەردانی شارەوانیانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد و ئامادەیمان بۆ دەربڕین، کە کارئاسانیان بۆبکەین لە هەڵمەتی چاککردنی چاڵی شەقامەکانی هه‌ڵه‌بجه‌، بەڵام بێ گەڕانەوە بۆبەشی هونەری دەستیان بە کارکرد".

 

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌شڵێ: "بانگی ئەو ستافەمان کرد تا کارئاسانیان بۆ بکەین، بەڵام گوێیان نەدا بەبانگهێشتەکەمان، پلان و هاوکارییەکانی بەشی هونەری شارەوانیان بەهەند وەرنەگرت، سەربەخۆیانە دەستیان بە پڕکردنەی چاڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد، دواتر شارەوانی پلانی خۆی پێدان، بەڵام هیچ سودی نەبوو تەنیا وەک موزایەدەیەکی سیاسی بۆچەواشەکاری هاوشاریانمان هاوکاری و پلانەکانی ئێمەیان ڕەتکردەوە".

 

وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ باسی ده‌كات ، لەپێناو جوانکردن و سەوزکردن ئاوەدانی زیاتری هەڵەبجە هەرکەسێک دەستی هاوکاری درێژبکات دەستی دەگوشن و لەدوای بوونی بە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە سەردانی چەند کەسی دیار و وەبەرهێنی کردووە، بۆئه‌وه‌ی هەڵەبجە زیاتر ئاوەدان بکرێتەوە،"شاسوار عەبدولواحید"یش یەکێک بووە لەو کەسانەی کە سەردانی کردووە لە کاتی خۆیدا.

 

ڕوونشی كرده‌وه‌ "دوای سەردانم پێی ڕاگەیاندم کە تائێستا هەڵەبجەی نه‌بینیوە ، هەرچەند لای من جێی تێڕامان بوو، چۆن وەبەرهێنێک سەردانی شارێکی وەک هەڵەبجەی نەکردووە"؟.

 

ئاشکراشی کرد دواتر سەرۆکی نەوەی نوێ سەردانی هەڵەبجەی کردووە و بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی لە شارەکە داوە بەڵام هیچیانی جێبەجێ نەکردووە.

 

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌وەی كه‌ ئێستا ده‌كریت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ، تەنیا موزایەدەیەکی سیاسییە و هیچی تر نییە و هاووڵاتی هەڵەبجەش زۆر لەوە گەورەترن،كه‌ موزایەدەی سیاسی بەسەریانه‌وه‌ بکرێت، پێویستە خزمەت بکرێن ، چونکە هەرچی بۆ هەڵەبجە بکرێت ناگاتە ئاستی یەک چرکە لە ئەوتاوانه‌ گەورەی كه‌ بەسەریدا هاتووه‌ و خەمی گەورەی ئێمەش ئاوەدانیە، تموحمان پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵ نییە ، تیمی شارەوانیمان سەردانی سەرجەم کۆڵان و شەقامەکانی کردوەو بەدەرخستەی تایبەت لەکابینەی هەشت دراوە بە وەزارەتی شارەوانی".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژنامەنوسێك: سەرۆك كۆمارى عێراق و چەند لایەنێك ئاراستەى دۆخى رۆژئاڤایان گۆڕى

⋙ بابەکر زێباری: دۆخی خراپی عێراق و سووریا رێگا خۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

⋙ لە سۆران هه‌لى كار بۆ ده‌یان خاوه‌ن پێداویستیى تایبەت ده‌ڕه‌خسێندرێت

⋙ بەختیار عەلی لەسەر دۆخی رۆژئاڤا بۆچونی خۆی دەربڕی

⋙ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی هێزەكانی ڕژێمی ئەسەدیان كردە ئامانج

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ کاروانێکی خەڵکی سڤیل لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا

⋙ بەڤیدیۆ.. توركیا كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له‌ سه‌رێكانی بۆردومان کرد


زۆرترین بینراو