English | عربي



فیلمى یادێ به‌شداری له‌ فێستیڤاڵێكى نێوده‌وڵه‌تیی ئیسرائیل ده‌كات

2019/08/22 | 15:54

هەواڵی کوردستان -

 

پاش ئەو سەرکەوتنانەی کە هەردوو کورتە فیلمی (UNDER BLACK) و (THE ORANGE MAN DREAMS) به‌ ده‌ستیان هێنا كه‌ باس له‌و كاره‌ساتانه‌ ده‌كات كه‌ داعش به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌ی هێنا، هه‌روه‌ها له‌ ساڵەکانی ڕابردوو بەشداریی چەندین نێوەند و فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووه لە ئەمریکا، كه‌نه‌دا، هیندستان، ئەفریقا و ئەورووپا، توانی خەڵاتی بوێری لە که‌نادا و چەند خەڵاتی جیهانی بە دەست بهێنێت، هەروەها (خەونەکانی پیاوە پرتەقاڵییەکە) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە فێستیڤاڵی سینه‌ماى دژى تیرۆری هەولێر، هەروەها باشترین کورتە فیلم لە دیداری ئافره‌تان بۆ سینەما لە هەولێر پێ بەخشرا.

فیلمی (یــادێ) کە بە واتای دایکە بەرهەمێکی نویێ دەرهێنەر شیرین جیهانییە کە بۆ یەکەم جار بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی ئیسرائیل کرد، ئەم فیلمە باس لە قوربانیی منداڵ و خێزان بە گشتی دەکات لە ناو زه‌لکاوی شەڕ و گێڕانەوەی خەون و ڕوئیا جوان و خنجیلانەکانی منداڵێکە، کە دایک و باوكى لەدەست داوە لە شەری سووریا.

هەفتەی رابردوو سۆشیاڵ میدیای دەرهێنەر شیرین جیهانى کەوتە بەر هاککردنێکی بەهێز و بەرنامە بۆ دارێژ و گومان لەوە دەکرێت، کە دەستێک بێت دژی ئەو هەوڵانەی دەرهێنەر بە تایبەت کە ویستوویەتی ڕووی داعش وەکوو خۆی پیشانی جیهان بدات دێت.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ راگەیاندراوێك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

⋙ بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە 12 هاووڵاتی لە مەرزی پەروێزخان راگیراون

⋙ پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ زمانی دایک چالاکیان ئەنجامدا

⋙ به‌ وێنه‌.. له‌ باشماخ ده‌یان هاووڵاتی راگیراوون و داوای به‌ هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن

⋙ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری: تۆمه‌تبارانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچه‌ منداڵه‌كه‌ "به‌ ده‌سته‌به‌ری ئازاد كراون"

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ژنێك لە پوتین دەپرسێت "دەتوانیت مانگانە بە 170 دۆلار ژیانت بەڕێبكەیت؟"

⋙ به‌ ڤیدیۆ.. تووشبووێكی كۆرۆنا به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌


زۆرترین بینراو