English | عربي



شێخ جەعفەر موستەفا: من تەنیا پێشمەرگەی حزبێک نیم

2019/08/22 | 12:06

هەواڵی کوردستان - "کوردستان پێویستی بە سوپایەکی یه‌كگرتووی پێشمەرگە هەیە"

بەرپرسی یەكەی ٧٠ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانە ڕای دەگەیەنێت، كوردستان پێویستی بە سوپایەكی یەكگرتووی پێشمەرگە هەیە.

 

شێخ جەعفەر مستەفا، كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی یەكەی ٧٠ی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەر كاتێك فەرمانی سەرۆكایەتیی هەرێم دەركرا، ئەوا ئێمە دەست بەكار دەبین و هەر دەسەڵاتێكمان بۆ دیاری بكرێت، جێبەجێی دەكەین و یارمەتیدەر و هاوكاری سەرۆكی هه‌رێم دەبین بۆ كارەكانی".

 

جەختیشی كردەوە: "من پێشمەرگەی حزبێك نیم، بەڵكوو پێشمەرگەی میللەتێكم و بۆ یەكێتی و یەكڕیزیی میللەتم بووم بە پێشمەرگە و ئەوانەی دەبن بە پێشمەرگەی حزبێك، خۆیان بچووك دەكەنەوە، من تەنیا ئەندامی یەكێتیی نیشتمانیم، بۆیە هیچ جیاوازییەك لە نێوان لایەنێك بۆ لایەنێكی دیكە ناكەم".

 

شێخ جەعفەر مستەفا ئەوەشی خستە ڕوو: "هەر بەرپرسیارێتییەك بخرێتە سەرشانم، بۆ دروستكردنی سوپایەكی پێشمەرگە لە سەرتاسەری كوردستان، ئەوا یارمەتیدەر و هاوكار دەبم بۆ حكوومەت و وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو شوێنانەی سەرقاڵی دروستكردنی ئەو هێزە دەبن".

 

بەرپرسی یەكەی ٧٠ی پێشمەرگە، دروستكردنی هێزێكی یەكگرتووی پێشمەرگە بە "ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی" وەسف دەكات و باس لەوەش دەكات: "هەموو توانای خۆمی بۆ دەخەمە گەڕ بەبێ ئەوەی نیازی هیچم هەبێت و ئێستا كوردستان سەرۆكایەتی و حكوومەت و پەرلەمانی هەیە، بۆیە پێویستمان بە هێزی حزب نییە و هێزێكی یەكگرتووی پێشمەرگەمان پێویستە".

 

شێخ جەعفەر موستەفا گوتیشی: "ئەو سوپایەی پێشمەرگە دەبێتە زامنی پاراستنی دەستكەوتەكانی كوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو هەڕەشانەی كە لە دەرەوە و ناوەوە لەم دەستكەوتانە دەكرێت، هەروەها دەبێتە گەرەنتییەک بۆ پاشەڕۆژ و سەربەخۆیی میللەتەكەمان".

 

جگە لە شێخ جەعفەر، بزووتنەوەی گۆڕانیش مستەفای سەید قادری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کردووە، بەڵام هێشتا بە فەرمی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە فەرمانی دانانیان لە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەرنەکراوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پارتی سورە لەسەر مانەوەی وەزیرەكانییەكگرتوی ئیسلامی: دەبێت كورد رێز لەو مەرجانە بگرن كە عەلاوی حكومەتەكەی لەسەر پێكدەهێنێت

⋙ کەشناسی عێراق پێشبینی شەپۆلێکی بەهێزی باران و لافاو دەکات

⋙ ئەڤرۆ رێیا گرشین- سحێلا هاتە ڤەکرن

⋙ ل دوشەمبیا بهێت پێكهاتێ حوکمەتا نوو یا عیراقێ دێ بۆ پەرلەمانی هێتە پێشکێش کرن

⋙ دەرهێنەرەکێ كورد خەلاتەکێ جیهانی ب دەستڤە ئینا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ ڤیدیۆ.. تووشبووێكی كۆرۆنا به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆی ساتی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گوندی چەخماخە


زۆرترین بینراو