English | عربي



گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

2019/08/22 | 08:48

هەواڵی کوردستان -

گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌ندێك هه‌واڵی ناڕاست بڵاو كرده‌وه‌.

له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: "چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکوومەتەوە بڵاودەکرێنەوە".

جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە.

روونیشی دەکاتەوە کە جێگیرکردنی ئەو وەزیرانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، لەنێو ئەو خانووانە ده‌بێت کە موڵكی حکوومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت کە موڵکی وەزارەتەکانیانه.

باسیش له‌ پاسه‌وانی وه‌زیره‌ تازه‌كان كراوه‌ و ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه‌ پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.

بۆیه‌ گوته‌بێژی حكوومه‌ت هیوای خواستووه‌، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا، "پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانەدا بکەن".

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیچەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە.  حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە.

روونیشیدەکاتەوە کە جێگیر کردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە مولکی حکومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت کە مولکی وەزارەتەکانیانه.

لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.

ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پارتی سورە لەسەر مانەوەی وەزیرەكانییەكگرتوی ئیسلامی: دەبێت كورد رێز لەو مەرجانە بگرن كە عەلاوی حكومەتەكەی لەسەر پێكدەهێنێت

⋙ کەشناسی عێراق پێشبینی شەپۆلێکی بەهێزی باران و لافاو دەکات

⋙ ئەڤرۆ رێیا گرشین- سحێلا هاتە ڤەکرن

⋙ ل دوشەمبیا بهێت پێكهاتێ حوکمەتا نوو یا عیراقێ دێ بۆ پەرلەمانی هێتە پێشکێش کرن

⋙ دەرهێنەرەکێ كورد خەلاتەکێ جیهانی ب دەستڤە ئینا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ ڤیدیۆ.. تووشبووێكی كۆرۆنا به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبكاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆی ساتی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گوندی چەخماخە


زۆرترین بینراو