English | عربي



وێڕای قەدەخەکردنی هێشتا ترێ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێ

2019/08/21 | 21:24

هەواڵی کوردستان -

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند وێڕای قەدەخەکردنی ھاوردەکردنی ترێ بۆ ھەرێمی کوردستان، هێشتا لە بازاڕەکانی سنووری سلێمانی ترێی دەرەوە دەبیندرێ و ساخ دەکرێتەوە.

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بە پێی بریاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی ترێی ناوخۆ، ھاوردەکردنی ترێی دەرەوە ڕێگەپێدراو نیە و قەدەخە دەكرێت، بەڵام بە داخەوە ھاوشێوەی چەند میوەیەکی دی، ترێی وڵاتان لە بازاڕەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەبیندرێ و ساخ دەکرێتەوە.

گوتیشی هاوردەكردنی ترێ وای کردووە زیان بە ڕەزەوانان بگات و بەرھەمەکانیان نرخێکی کەمتر بکات، بۆیە وەک لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ھەوڵ دان لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو کێشەیە بکۆڵنەوە تا ئەو کاتەی بەرھەمی ترێی ناوخۆ تەواو دەبێت، ڕێگری لە ھاوردەکردنی ترێ بکەن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزارەتى کار پڕۆژەیەک بۆ پاراستنى مافى منداڵان ئامادە دەکات

⋙ ل دور ده‌رئێخستنا ماموستایه‌كێ په‌روه‌ردا ئامێدیێ ب رێكا باسنیوز رونكرنه‌كێ دده‌ت

⋙ ژمارەیەک هونەرمەندی گەنجی دەربەندیخان دیوارەکانی باخچەی ساوایان دەنەخشێنن

⋙ تورکیا جە گرێسپی کۆمەڵکوشیش ئەنجام داۋە

⋙ پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ كشتوكاڵ و پاكەتكردن كرایەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆنێتی گۆڕینی رەنگی هەشتپێ لەکاتی جوڵەدا

⋙ ڤیدیۆ؛ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکانی سوپای پاسداران لە دیمەشق بۆردومان دەکەن


زۆرترین بینراو