English | عربي



ئەمریكا هۆشداری دەداتە كەشتییەكەی ئێران لە گەیاندنی نەوت بە سوریا

2019/08/21 | 13:36

هەواڵی کوردستان - ئێران ڕایدەگەیەنێت كەشتییە نەوتییەكەی لە دەریای ناوەڕاستدایە و سوپای پاسداران چاودێری دەكات، ئەمریكاش هۆشداری دەداتە ئەو كەشتییە لە گەیاندنی نەوت بە سوریا.

ئاژانسی “ئیلنا”ی ئێرانی نیمچە حكومی ڕایگەیاند: كەشتی نەوتهەڵگری “ئەدریان داریا” لە ئێستادا لە دەریای ناوەڕاستدایە و سوپای پاسداران چاودێری دەكات.

“مایك پۆمپیۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش هۆشدارییەكی توندیدا لەوەی واشنتۆن هەموو ڕێوشوێنێك دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی نەهێڵێت ئەو كەشتییە نەوت ڕەوانەی سوریا بكات.

وتیشی هەر وڵات و لایەنێك ڕێگە بدات كەشتییەكەی ئێران لە كەناراوەكانیدا بوەستێت یاخود هاوكاری پێشكەش بكەن، ڕووبەڕووی سزای ئەمریكا دەبێتەوە.

كەشتییە نەوت هەڵگرەكەی ئێران كە پێشتر ناوی “گرەیس وەن” بوو، ماوەی چەند هەفتەیەك لەلایەن حكومەتی “جەبەل تاریق”ەوە دەستی بەسەرداگیرا، دواتریش حكومەتی “جەبەل تاریق” فەرمانی ئازادكردنی دەركرد، ئەمەش نیگەرانی ئەمریكای بەدوای خۆیدا هێنا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژنامەنوسێك: سەرۆك كۆمارى عێراق و چەند لایەنێك ئاراستەى دۆخى رۆژئاڤایان گۆڕى

⋙ بابەکر زێباری: دۆخی خراپی عێراق و سووریا رێگا خۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

⋙ لە سۆران هه‌لى كار بۆ ده‌یان خاوه‌ن پێداویستیى تایبەت ده‌ڕه‌خسێندرێت

⋙ بەختیار عەلی لەسەر دۆخی رۆژئاڤا بۆچونی خۆی دەربڕی

⋙ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی هێزەكانی ڕژێمی ئەسەدیان كردە ئامانج

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ کاروانێکی خەڵکی سڤیل لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا

⋙ بەڤیدیۆ.. توركیا كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له‌ سه‌رێكانی بۆردومان کرد


زۆرترین بینراو