English | عربي



ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ یه‌كێتیى یه‌كلابووه‌وه‌

2019/08/21 | 11:36

هەواڵی کوردستان - به‌منزیكانه‌ “نێچیرڤان بارزانى” مه‌رسومى دیاریكردنى جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌كات و بڕیاریشیداوه‌ ده‌سه‌ڵاتى كاروبارى سه‌ربازى بداته‌ “جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا” كاندیدى یه‌كێتیى.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى “ئاژانس” دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، “نێچیرڤان بارزانی” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ پێیدراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دوو جێگره‌كه‌ی، بڕیاری داوه‌ ده‌سه‌ڵاتی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی بدات به‌ “جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا” ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و كاندید بۆ پۆستى جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ “نێچیرڤان بارزانی” مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ربكات بۆ دیاریكردنی “جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا” كاندیدی یه‌كێتیى و “مسته‌فا سه‌ید قادر” كاندیدى گۆڕان وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێم.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند “پارتی له‌م قۆناغه‌ پێی باشه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ربازییه‌كانی بدات به‌ جێگره‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه‌ یه‌كێتیی هێزی سه‌ربازی هه‌یه‌”.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ “جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا” رایگه‌یاند “مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ و ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگره‌كانی دیاری بكات”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هێزی سه‌ربازی لای یه‌كێتیی و پارتییه‌، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ربازییه‌كانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت لای یه‌كێتیی بێت”.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ قۆڵبەست کرانی٣٩١ کەس لەتورکیا لە سێ رۆژی ڕابردوودا بەتۆمەتی ڕەخنەگرتن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا

⋙ درێژەی پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆسەر باکور و رۆژاوای یەمەن

⋙ رۆیتەرز : هەڵس و کەوتی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی سوریا دەبێتەمایەی لاوازیی هەرێمی کوردستانی ئێراق

⋙ ۱۰۰۰ پەنابەری کوردی سووریا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

⋙ کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان دەستیپێکرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی چرکە ساتی بۆردومانی هاووڵاتیانی سەرێ کانی بڵاوکرایەوە

⋙ ڤیدیۆ..کوردانی ئەمریکا لە بەردەم کۆشکی سپی داوای چونە دەرەوەی تورکیا دەکەن لەرۆژئاڤا


زۆرترین بینراو