English | عربي



دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: تۆمارکردنی سکاڵا دەکرێتە ئۆنلاین

2019/08/19 | 10:30

هەواڵی کوردستان -

گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند لەمەودوا ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە بوارەکانی مافی مرۆڤدا داواکاری و سکاڵایان ھەیە، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین بیکەن و وەڵامیشیان دەدرێتەوە.

 

محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە ھەنگاوێکی تازەدا و لەپیناو ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی سکاڵا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ئاییندەیەکی نزیک فۆرمێکی ئۆنلاین لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی دەستەوە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لە ھەر شار و شارۆچکە و شوێنێکی ھەرێمی کوردستان بێت بێ ئەوەی سەردانی دەستە بکات، سکالای خۆی تۆمار بکات".

 

گوتیشی: "دوای بەدواداچوون ھەر لەڕێگەی ماڵپەرەوە وەڵامی سکالاکەی دەدرێتەوە کە ھاوکات فۆرمێکی دیکەی سکاڵا بۆ کاتی سەردانی گرتووخانەکان و چاکسازییەکان ئامادە دەکەین بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەندکراو و زیندانییەکان".

 

بەپێی گوتەکانی محەمەد گۆمەشینی ئەو ھەنگاوە لە چوارچێوەی یاداشتی لێک تێگەیشتنی نێوان دەستەی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی ھارتلاند ئەلانایسی ئەمریکییە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانیاری لەبارەی بەشی دووەمی فیلمی جۆكەر ئاشكرا دەبێت

⋙ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان گله‌یی له‌ لاوازی هێڵه‌كانی ئینه‌رنێت ده‌كه‌ن

⋙ چه‌مچه‌ماڵ... گه‌نجێك به‌ چه‌قۆ كوژرا

⋙ دادگای میسر١٤ی کانونی یەکەم لەدژی کردەوەکانی ئەردۆغان کۆ دەبێتەوە

⋙ مه‌رجه‌عیه‌ت له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان سه‌رنج ده‌خاته‌ سه‌ر دوو خاڵ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای وێنە و ڤیدیۆ لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات

⋙ بەهۆی خواردنی گۆشتی بەرازی کاڵ ڤیدیۆ.. پیاوێک 700 کرمی شریتی لە سەریدا دروست دەبێت


زۆرترین بینراو