English | عربي



خاوەنی فیلمی

2019/08/19 | 10:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سەهیم عومەر خەلیفە، سینەماکاری کورد و براوەی زیاتر لە 100 خەڵاتی سینەمایی، لە رێورەسمێکدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی سینەما و شانۆی عێراق لە بەغدا رێزی لێنرا و خەڵاتکرا.رێورەسمی ریزلێنانەکە بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری و شوینەواری عێراق و لە ژێرناوی "شەوانی سینەمایی"، لە شانۆی نیشتمانی لە بەغدا بەڕێوەچو و ژمارەیەک کەسایەتی هونەری و رۆشنبیریی عێراقی ئامادەی بون. دوایین فیلمی ئەو دەرهێنەرە کوردە بەناوی زاگرۆس نمایشکرا  

بەر لە رێورەسمی خەڵاتکردنەکە، دوایین فیلمی ئەو دەرهێنەرە کوردە بەناوی "زاگرۆس" نمایشکرا و دواتر لەلایەن د.

ئەحمەد موسا، بەڕێوبەری سینەما و شانۆ رێزی لێنرا.

فیلمی درێژی سینەمایی "زاگرۆس" نۆ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی گەورەی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا.سەهیم عومەر خەلیفە خەڵکی زاخۆیە و لە بەلجیکا دەژی و ماستەری لە سینەما لەو وڵاتە بەدەستهێناوە

 

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵکی زاخۆیە و لە بەلجیکا دەژی و ماستەری لە سینەما لەو وڵاتە بەدەستهێناوە، ئێستا ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیلمە لە ئۆسکار.ئەو سینەماکارە دو فیلمی گەیشتونەتە قۆناخی پێش کۆتایی خەڵاتەکانی ئۆسکار وەک باشترین کورتەفیلم، کە لە کورتەلیستی 15 و 10 کورتەفیلمە کاندیدکراوەکاندا بونە بۆ خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی ئۆسکار.ئەو دەرهێنەرە کوردە پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، زیاتر لە سەد خەڵاتی وەرگرتوە

 

ئەو دەرهێنەرە کوردە پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، زیاتر لە سەد خەڵاتی وەرگرتوە.

بەهۆی وەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵات، ئەو دەرهێنەرە توانی ریکۆردی وەرگرتنی زۆرترین خەڵات وەک سینەماکارێک لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق و بەلجیکا تۆماربکات.میسیی بەغدا باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هەیە

 

"میسیی بەغدا" باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هەیە و هۆگری یاریزان لیۆنێل مێسییە.سەهیم عومەر سەرقاڵی ئەوەیە کورتەفیلمی "میسی بەغدا" وەک فیلمێکی سینەمایی بەرهەمبێنێت و لە شوباتی 2020 کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژنامەنوسێك: سەرۆك كۆمارى عێراق و چەند لایەنێك ئاراستەى دۆخى رۆژئاڤایان گۆڕى

⋙ بابەکر زێباری: دۆخی خراپی عێراق و سووریا رێگا خۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

⋙ لە سۆران هه‌لى كار بۆ ده‌یان خاوه‌ن پێداویستیى تایبەت ده‌ڕه‌خسێندرێت

⋙ بەختیار عەلی لەسەر دۆخی رۆژئاڤا بۆچونی خۆی دەربڕی

⋙ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی هێزەكانی ڕژێمی ئەسەدیان كردە ئامانج

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ کاروانێکی خەڵکی سڤیل لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا

⋙ بەڤیدیۆ.. توركیا كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له‌ سه‌رێكانی بۆردومان کرد


زۆرترین بینراو