English | عربي



بێئاوی پارێزگای دهۆك دەگرێتەوە

2019/08/19 | 09:30

هەواڵی کوردستان - ماوەی چەندین رۆژە كێشەی بێ ئاوی بەشێك لەدانیشتوانی پارێزگای دهۆك و قەزای سمێلی گرتوەتەوەو هاوڵاتیانیش دەڵێن نرخی تەنكەرێك ئاوی خواردنەوە لە 25 هەزار دینارەوە گەیشتوەتە 80 هەزار.

نزیكەی 10 رۆژە كێشەی بێئاوی بەشێكی شاری دهۆك و قەزای سمێلی سەر بەپارێزگاكەی گرتوەتەوەو بەهۆیەوە نزیكەی 800 هەزار كەس ئاوی خواردنەوەیان پێناگات و بێ ئاو بوون.

دانیشتوانی ئەو ناوچانەی دهۆك كە بێ ئاو بوون ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن كە چەندین رۆژە ئاوی خواردنەوەیان پێنەگەیشتووەو نرخی ئاوی خواردنەوەش كە لەڕێی تەنكەری بازرگانییەوە دەیكڕن بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، دەڵێن نرخی تەنكەرێك ئاو لە 25 هەزار دینارەوە گەیشتوەتە 80 هەزار دینار.

ئەمڕۆ جێگری پارێزگارو بەرپرسانی ئاوی دهكۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەكرد كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی بەشێك لەهاووڵاتیانی دهۆك بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی بووەو بەڵێنیان بەخەڵكی دهۆكدا كێشەكەیان بۆ چارەسەر دەكەن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ رۆژنامەنوسێك: سەرۆك كۆمارى عێراق و چەند لایەنێك ئاراستەى دۆخى رۆژئاڤایان گۆڕى

⋙ بابەکر زێباری: دۆخی خراپی عێراق و سووریا رێگا خۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

⋙ لە سۆران هه‌لى كار بۆ ده‌یان خاوه‌ن پێداویستیى تایبەت ده‌ڕه‌خسێندرێت

⋙ بەختیار عەلی لەسەر دۆخی رۆژئاڤا بۆچونی خۆی دەربڕی

⋙ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كاروانێكی هێزەكانی ڕژێمی ئەسەدیان كردە ئامانج

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ؛ کاروانێکی خەڵکی سڤیل لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا

⋙ بەڤیدیۆ.. توركیا كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان له‌ سه‌رێكانی بۆردومان کرد


زۆرترین بینراو