English | عربي



كەلار... گەنجێک بە چەقۆ کوژرا و یەکی دیکەش بریندار كرا

2019/08/16 | 00:12

هەواڵی کوردستان -

ئەمشەو لە کەلار لە نێوان ژمارەیەک گەنج بووە شەڕە چەقۆ، لە ئەنجامدا گەنجێک كوژرا و یەکی دیکە بە سەختی بریندار كرا.

بەرێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پۆلیسی کەلار ئاشکرای كرد ئەمشەو لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار شەڕەچەقۆ لە نێوان چەند گەنجێک دروست بووە، لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی گۆران عەلی كە لەدایکبووی 1997ە، بە هۆی بەرکەوتنی چەقۆوە، گیانی لەدەست دا، یەکێکی دیکە کە هاوڕێی ئەو بووە، بریندارە.

بریندارەكە گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت، بە بڕیاری دادوەریش دوو تۆمەتبار بە پێی مادەی 405 بەند کراون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بریتانیا کەشتیەکی دیکەی جەنگی رەوانەی کەنداو دەکات

⋙ دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی بڕیاری شەهید ئاسۆی مامجەلال

⋙ له‌سه‌ر گۆڕى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى خۆى كوشت

⋙ کێ خەون دروست دەکاتەوە؟

⋙ لە تەقینەوەیەکدا سێ سەربازى عێراق لە جەلەولا بریندار بوون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. بڵند عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی چەند كچێكی بیانی لەقومارخانەكانی بەغدا


زۆرترین بینراو