English | عربي



سلێمانی... حەفت ڕاوچی دەستگیر کران

2019/08/15 | 23:36

هەواڵی کوردستان -

بە هۆی ڕاوکردنی ماسی بە شێوەی نایاسایی، پۆلیسی دارستان لە سنووری قەزای شارباژێڕ حەفت ڕاوچی دەستگیر کرد.

هێمن کەمەرخان گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت، لە سنووری گوندی باڵخ، توانیان حەفت ڕاوچی دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە موەلیدەی کارەبایی سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون.

گوتیشی موەلیدەیەکی کارەبایی و ژمارەیەك ماسی ڕاوکراو و تەواوی کەلوپەلی ڕاوکردنەكان دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئێستە حەفت راوچیەكە بەند کراون و ڕێکاری یاساییان بەرانبەر گیراوەتە بەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ کراوەتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکان لە لەندەن ئیدانە کرا

⋙ یەکێتی ئەوروپا لە دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە نیگەرانە

⋙ سوپای عێراق له‌ شاره‌كان ده‌كشێته‌وه‌

⋙ پەرلەمانتارێکی پارتی: نرخی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان کەم دەکەینەوە

⋙ گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم ئاشكرا دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسى سلێمانى دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبار بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. له‌ هه‌ولێر پیاوێک لەکاتی وەرزش ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا كێشا و گیانى له‌ده‌ست دا


زۆرترین بینراو