English | عربي



خانەقین... پێشمەرگە ھێرشێکی داعشی تێکشکاند

2019/08/15 | 23:36

هەواڵی کوردستان -

کەمێک پێش ئێستە چەکدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی کانی ماسی سەر بە خانەقین ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، پێشمەرگەش لێیان هاتنە دەست و ھێرشەکەیان تێکشکاند.

بە پێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، کەمێک پێش ئێستە لە گوندی کانی ماسی سەر بە شاری خانەقین، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێشمەرگەش وەڵامی ھێرشەکەی داوەتەوە.

ھێرشەکەی چەکدارانی داعش نزیکەی كاتژمێرێك بەردەوام بووە.

دوای تێکشکانی ھێرشەکە، پێشمەرگە ھێزی لە ناوچەکە کۆکردووەتەوە و کەوتووەتە ئامادەباشیەوە.

هەر لە سنوری خانەقین، داعش ھێرشی کردووەتە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکیشیان بریندارن و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقین چارەسەریان بۆ كراوە.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم ئاشكرا دەكات

⋙ وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێ دەدات

⋙ بەرهەمی خەیاری پشدەر پێداویستییەکانی دەڤەرەکە و چەند ناوچەیەکی دیکەش پڕدەکاتەوە

⋙ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌ چاندنی دارێك وه‌ڵامی چاڵنجی مه‌سرور بارزانی دایه‌وه‌

⋙ سلێمانی: بە پێشانگایەک پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی فۆتۆگڕافی کرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسى سلێمانى دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبار بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. له‌ هه‌ولێر پیاوێک لەکاتی وەرزش ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا كێشا و گیانى له‌ده‌ست دا


زۆرترین بینراو