English | عربي



لە یادی دامەزراندنی پارتیدا، پارتیبوون شانازی و بەرپرسیاریەتییە

2019/08/15 | 23:06

هەواڵی کوردستان -

د.

ڤیان سلێمان

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم پارتی سیاسی باشوری کوردستان لە ١٦ ی ئابی ١٩٤٦ لەسەر دەستی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد (بارزانی نەمر) دامەزراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە فۆرمێکی هەمەڕەنگدا توانی جیاوازییە جۆراوجۆرەکانی باشوری کوردستان لەخۆبگرێت و کار لەسەر گەڵاڵەکردنی مانفێستی کوردستان بکات.

پارتی کە لەمڕۆدا یادی (٧٣) ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە لە مێژووی دامەزراندنیدا (١٣) کۆنگرەی بە ئامانجی نوێبونەوە و نوێسازی لە کاری حیزبی و ئۆرگانی و ئەجیندا ئەنجامداوە.

 پارتی کە لەلایەن کاریزمای نەتەوەیی سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتی دەکرێ،  لە ڕووی مێژووەوە پرشنگدارترین و جوگرافیای کار و چالاکی فراوانترین و لە ڕووی لەخۆگرتنی جیاوازیەکانیش لە پێشەنگی سەرجەم پارتەکانی دیکەی کوردستانە، ئەمەش هۆکارە بۆ سروشتیبونی ئەو ڕاستییەی، کە ئەگەر هەمووی نەبێت، ئەوا زۆرینەی سەروەریەکانی ئەم خاکە بەرهەمی تێکۆشانی پارتییە.

لە زۆربەی ئەزمونەکانیش پارتی لە ڕێگەی ڕاست لاینەداوە و سەرەکیترین شانازیش بۆ پارتی ئەوەیە، کە هەرگیز و لە ژێر هیچ فشار و بارودۆخێکی سەختدا سازشی لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد نەکردووە.

ئەم سەروەرییەش جیاکەرەوەی سەرەکی نێوان پارتی و پارتە کوردستانیەکانی دیکەیە.

دواین سەروەرییەکانی ئەم پارتە ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو بۆ گەیاندنی پەیامی کوردستانیان بە هەموو جیهان، بەرهەمی هەموو ئەو سەروەریانەی پارتی لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا پارتی جێی متمانەی زۆرینەی کوردستانیان بوو.

 

لەم قۆناغەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین ئەرکی لەسەرشانە و جێگای چاوەڕوانی کوردستانیانە، تەنانەت لایەنگرانی پارتە سیاسیەکانی دیکەی کوردستانیش لە کاتی پێشهاتە سیاسییەکان کە پەیوەستن بە پرسی نەتەوایەتی و چارەنوسی بزاڤی ئازادیخوازی کوردستان چاویان لە هەنگاو و بڕیارەکانی پارتیی و ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانییە.

هەموو ئەم تایبەتمەندی و شانازی و سەروەریانە و چەندینی دیکەش خۆی لە خۆیدا پێناسەیەکی لە شێوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانیان بە پارتی بەخشیوە، لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ هیچ سەردەمێک نییە، کە کاریگەری پارتی لەسەر ئەم بزاڤە سەرەکیترین کاریگەری نەبوبێ.

پێویستە یادکردنەوەی ئەم مێژووە پرشنگدار و پڕ هەوراز و نشێوە، خوێنی شەهیدان و ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی کە بە دانایی و پشودرێژی خەمی قورسی کوردستانی هەڵگرتووە و بەوپەڕی بروا و بوێرییەوە تەحەدای فاکتەرە جوگرافی و مێژوویی و پیلانگێڕییە هەرێمایەتیی و ئاستەنگە ناوخۆییەکانی کرد و باڵاترین شانازی کە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوو بۆ کورد تۆمار کرد، گوڕوتینی زیاتر بە ئێمەی پارتییەکان ببەخشێ لە برەودان بە تواناکانمان بۆ خزمەتگەیاندن بە ئامانجەکانی پارتی کە ئامانجی بزاڤی ئازادیخوازی کوردستانن.

هەمیشە ئەوەمان لە بیر بێت، کە پارتیبوون لە کاتێکدا شانازییە، لە هەمانکات بەرپرسیاریەتی و پابەندییە، ڕەچاوکردنی بەهای باڵای نەتەوەیی و مۆڕاڵی و مرۆڤایەتیە، پارتییبون قبوڵکردن و دانپیانانی هەمەچەشنی و جۆراوجۆریەتیی ئاینی و نەتەوەییە، پارتیببوون ڕێزگرتنە لە وێستگە چارەنوسسازەکانی مێژووی پارتی، لە خوێنی شەهیدانی و ماندووبونی کادرانی لە قۆناخە یەک لە دوای یەکەکاندا، پارتیبوون پابەندییە بە ڕێبازی بارزانی، ڕێبازی دیموكراسی، نەتەوەیی، نیشتیمانی گشتگیر و ڕێبازی هەوڵ و كۆشش بۆ رزگاری و ئازادی سەرجەمی نەتەوەی كورد و كوردستان و ڕێبازێك  لە پێناو بەدیهێنانی مافەكانی مرۆڤ و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و یەكسانی لە نێوان مرۆڤەكان و مافەكانی ئافرەت .

بۆیە پارتیبوون شانازییە.

ساڵیادی لە دایکبوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی لە ئێمەی پارتییەکان و گەلی کوردستان پیرۆزبێت..









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ روبەروبونەوەی لە نێوان سوپای سوریا و هێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە رۆژئاڤا لە ئارادایە

⋙ دو موشەك ئاراستەی ناوچەی سەوز و ناوەڕاستی بەغدا كران

⋙ رۆژئاوای کوردستان بووەتە بابەتی گۆتۆبێژی شارەوانی و زانکۆکانی ئیتالیا

⋙ لەبارەی بودجەی پارێزگای ھەڵەبجەوە پێشنیازێک دەدرێتە حکومەتی هەرێمی كوردستان

⋙ شه‌ش هه‌یڤ مۆله‌ت بۆ شوفێرێن تاكسیان دهێته‌ دان ژبۆ پێگیریێ ب ڤێ بریارێ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ.. نووترین داهێنان د مه‌قلا بژارتنا گوشتى دا كر

⋙ موشەکەکە بەرپرسانی ئیسرائیلی توشی "سەرسوڕمان" کردوە گروپی سەرایا قودس ڤیدیۆی یەکەمین موشەکی "وێرانکاری" بڵاوکردەوە


زۆرترین بینراو