English | عربي




2019/08/15 | 22:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە یادی دامەزراندنی پارتیدا رایگەیاند، دەستپێکی دروست بوونی ئەو حزبە بۆ ئازادی گەلی کورد بووە هەر بۆیە هیوادارم لەو ئامانجەی بەردەوام بێت، دەشڵێت،"لەم یادەدا داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكەم هەوڵی چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا بدەن كە لەئێستادا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت و مەترسی قەیرانی بوجە و موچە دوبارە لە ئارادایە".73 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی تێدەپەرێت, ئەو حزبەی کە بەشێکی لە دامەزرێنەرانی یەکێتی تێیدا بەشداربون

بڵیسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەیامێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"73 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دا تێدەپەرێت, ئەو حزبەی کە بەشێکی لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان تێیدا بەشداربون یاخود لە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیان دا کاریان کردوە".

دەستپێکی دروست بونی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادی گەلی کورد بوە، هەر بۆیە هیوادارم لەو ئامانجەی بەردەوام بێت

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەڵێت،"دەستپێکی دروست بونی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادی گەلی کورد بوە، هەر بۆیە هیوادارم لەو ئامانجەی بەردەوام بێت".راشیگەیاندوە"هەمو لایەکمان دڵنیاین لەوەی بێ یەکریزی و تەبایی ماڵی کوردی هیچ ئامانجێکمان نایەتەدی و ئەوەی ساڵەهایە بۆی تێدەکۆشین لەدەستی دەدەین".

داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەم هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بغداد، کە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێت و بەو هۆیەشەوە مەترسی قەیرانی بوجە و موچە دوبارە لە ئارادایە

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی هۆشداریی داوەو دەڵێت،"بە بۆنەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەم هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بغداد، کە لەم ساتەدا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێت و بەو هۆیەشەوە مەترسی قەیرانی بوجە و موچە دوبارە لە ئارادایە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ٩٢ رێکخراوی سوری: پێویستە مافی گەلی کورد پارێزراو بێت

⋙ فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی وه‌زاری حزبه‌كه‌ی له‌ حكوومه‌ت كۆبووه‌وه‌

⋙ هه‌مواری ده‌ستووری عێراق "مۆته‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ی" به‌رده‌م كورد

⋙ داعش له‌ كه‌ركووك هێرشی كرد

⋙ ئەکادیمی و زانا ئەوروپییەکان: کۆتایی بە داگیرکاریی ڕۆژئاوا بهێنن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. شه‌هرام سه‌ردار كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئارش عوسمان كلیپى (دایه‌)ى بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو