English | عربي



سلێمانى... هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى پاشماوەی قوربانییەكانی جەژن بەڕێوەچوو

2019/08/15 | 22:36

هەواڵی کوردستان -

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌شی خزمه‌تگوزاریی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانى به‌ هاوكارى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانى بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانى فرۆشتن و سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵان لە دوای قوربانییەكانی جەژن ئه‌نجام دا.

نزار كه‌مال لێپرسراوى به‌شی خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانیى سلێمانى به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ به‌شی خزمه‌تگوزاریى شاره‌وانى سلێمانى به‌ هاوكارى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانى بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى مه‌یدانی ئاژه‌ڵفرۆشان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى گشتى و گه‌شتیاری ئه‌نجام دا".

گوتیشی "دوێنێ تیمه‌كانمان به‌ هاوكارى به‌شی ئامێره‌كان و پۆلیسی هاتوچۆ و فریاكه‌وتن هه‌ڵمه‌تێكى فراوانیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ ئه‌نجام دا كه‌ به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ ئاژه‌ڵى تێدا ده‌فرۆشرا و سه‌رده‌بڕدرا، سه‌رجه‌م ئه‌و پاشه‌ڕۆیانه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ فڕێدرابوون، كۆكرانه‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كە به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ كارى تیمه‌كانى ئەوان قورستر و زیاتر ده‌بێت، چونكه‌ هاووڵاتیان پابه‌ند نین به‌ ڕێنماییه‌كانى شاره‌وانى و له‌ كوێدا بیانه‌وێت پاشه‌ڕۆى ئاژه‌ڵان فڕێ ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌ هۆى پیسبوونى شاره‌كه‌.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە پارێزگای هەولێر نەخشە و پلانی وەبەرهێنانی 10 ساڵەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا

⋙ مانگرتووانی گۆڕەپانی تەحریر پەیامێك ئاراستەی بەرهەم ساڵح دەكەن

⋙ چەند تویژێک بەرێژەیەک لە باج دەبەخشرێن

⋙ چەند كارگەیەكی ریسایكلین دروست دەكرێن

⋙ فیلمە پاڵێوراوەكانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب ئاشكرا بوون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. شه‌هرام سه‌ردار كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئارش عوسمان كلیپى (دایه‌)ى بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو