English | عربي



بڵند عه‌بدوڵا ڕەخنەی توند لە هونەرمەندانی كوردستان دەگرێ

2019/08/15 | 22:36

هەواڵی کوردستان -

بڵند عه‌بدوڵا هونه‌رمه‌ندی كورد لە وتارێكدا له‌باره‌ی ڕه‌وشی هونه‌ری كوردی بە توندی ڕەخنە لە هونەرمەندان دەگرێ و دەڵێ منەتی چی بەسەر خەڵكدا دەكەن؟

بڵند له‌ هه‌ژماری خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) وتارێكی به‌ ناونیشانی (دیارده‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ ناو ئێمه‌ی كوردا) نووسیوە و تێیدا دەڵێ ئه‌و دیارده‌یه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ كه‌ من به‌س له‌ ناو خۆماندا بینیومه‌ و بریتیە لە منەتكردنی هونه‌رمه‌ند به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ "زۆرم پێسه‌یره‌ زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندی ئێمه‌ به‌ كۆن و تازه‌كانیشه‌وه‌ بێتام زۆر خۆیان بێناز ده‌رده‌خه‌ن و دایمه‌ن پرته‌ و بۆڵه‌یانه‌، ده‌زانی تۆی هونه‌رمه‌ند پێش ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ی، ده‌بێت سه‌د له‌ سه‌د له‌گه‌ڵ خۆت و هونه‌ره‌كه‌تدا ڕاستگۆ بیت و دواتر كاره‌كه‌شت هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆت بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌یت ئیتر هه‌میشه‌ خه‌یاڵت لای شته‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستە ده‌بێت، ئاخۆ بگاته‌ چه‌ند ڵایك؟ ئه‌رێ تۆ بڵێی حه‌یام نه‌چێ و نه‌گاته‌ سه‌د هه‌زار ڤیو له‌ یوتیوبدا؟".

بڵند ده‌ڵێ "ئه‌و فاكته‌رانه‌ و چه‌ندی تریش، وای كردووه‌ دروستكردنی كاری هونه‌ری تامی نه‌ماوه‌ و ته‌مه‌نی كاره‌ هونه‌رییه‌كان زۆر كورت بووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش كاره‌كان په‌له‌ په‌لی پێوه‌ دیاره‌ و كورده‌واری گوته‌نی كێبركێیه‌ و قه‌ره‌باڵغی و هۆسه‌ و هه‌رایه‌".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

⋙ سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەمساڵ یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت

⋙ سەرۆک وەزیرانی سودان: پێویستمان بە10 ملیار دۆلار هەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابوری

⋙ ئێران رەتیدەکاتەوە دوێنێ شەو ئیسرائیل هێرشی کردبێتە سەر پێگەکانیان

⋙ سەلاحەدین بەهادین: بە نەهجێکی میانەڕەوی و به‌ قیەمی ئینسانیبون کاردەکەین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. وێنەگرێک بەهۆی گرتنی وێنەی رووتی ئافرەتان دەستگیر کرا

⋙ به‌ڤیدیۆ.. بڵند عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌


زۆرترین بینراو