English | عربي



كارەبای خانەقین دەبڕێ

2019/08/15 | 22:00

هەواڵی کوردستان -

سبه‌ی هه‌ینی به‌ هۆی چاكسازی له‌ هێڵی هاتووی كاره‌بای ئێران بۆ خانه‌قین، بۆ ماوەی چوار كاتژمێر كاره‌بای خانه‌قین ده‌بڕێ، بانگه‌وازیش ئاراسته‌ی موەلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كراوە فریای هاووڵاتیان بكه‌ون له‌ پێدانی كاره‌بای به‌رده‌وام.

 

له‌مباره‌وه‌ یوسف ئیبراهیم به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی خانه‌قین به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند "سبه‌ی كاتژمێر 4ی به‌یانی بۆ 8ی به‌یانی كاره‌بای خانه‌قین كه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت، ده‌بڕدرێت".

گوتیشی "به‌رپرسانی ئێرانی ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ هۆكاری بڕینی كاره‌باكه‌ بۆ چاكسازی ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ گه‌یاندنی هیڵه‌كانی كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ خانه‌قین".

 

هەروەها قایمقامیەتی قەزای خانەقین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ڕایگەیاندووە بەهۆی چاکسازیکردن لە تۆڕی کارەبای قەزاکە، سبەینێ هەینی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کارەبای قەزاکە دەپچڕێت.

قایمقامیەتی خانەقین داوا لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی قەزاکە دەکات لە کاتی پچڕانی کارەبای نیشتیمانیدا، کارەبا بدەن بە هاووڵاتیان و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار سزا دەدرێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکان لە لەندەن ئیدانە کرا

⋙ یەکێتی ئەوروپا لە دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە نیگەرانە

⋙ سوپای عێراق له‌ شاره‌كان ده‌كشێته‌وه‌

⋙ پەرلەمانتارێکی پارتی: نرخی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان کەم دەکەینەوە

⋙ گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم ئاشكرا دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسى سلێمانى دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبار بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. له‌ هه‌ولێر پیاوێک لەکاتی وەرزش ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا كێشا و گیانى له‌ده‌ست دا


زۆرترین بینراو