English | عربي



ئۆپۆزسیۆنی توركیا: قاسەی دەوڵەت بەتاڵ كراوە

2019/08/15 | 22:00

هەواڵی کوردستان - "توركیا بە قەیرانێكی سەختدا تێپەڕ دەبێت"

ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتەبێژی جەهەپە كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، ئاشكرای كرد قاسەی دەوڵەت لە هەموو روویەكەوە بەتاڵە و هیچی تێدا نیە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە خراپەی كۆشكی كۆمارییە.

گوتەبێژی جەهەپە هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە توركیا لە ڕووی داراییەوە بە قەیرانێكی سەختدا تێپەڕ دەبێ و حكوومەت چەندی دەیەوێت رزگاری بێت، ناتوانێت.

فایەق ئۆزتراك گوتەبێژی جەهەپە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی (تەرەفسز)ی توركی، باسی لە مەترسی دواڕۆژی توركیا كرد لە ڕووی ئابوورییەوە و گوتی "لە مانگی ٨ی ٢٠١٨وە توركیا بە قەیرانێكی سەختی داراییدا تێپەڕ دەبێت، حكوومەت سەرەتا حەبی ئێسپرینی بەكارهێنا بۆ چاكبوونەوە، بەڵام نەیزانی ئەو چارەسەرە كاتیە و دووبارە قەیرانەكە سەختر بوویەوە.

ئێستەش توركیا بە قەیرانێكی سەختی داراییدا تیپەر دەبێت و حكوومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ چاكبوونەوە بەڵام ناتوانێت".

باسی لەوەش كرد كە رەجەب تەیب ئەردۆغان زاواكەی خۆی كردە وەزیری دارایی و لەسەر خەزینەی دەوڵەتی دانا، كە ئەو زاوایەشی هیچ لە دارایی نازانێت، بۆیە ئێستە قاسەی دەوڵەت بەتاڵە و هیچی تێدا نییە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ شەڕڤانان هێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان خستەخوارەوە

⋙ زێدان ئاخفتنا خوه‌ بوو یاریا مایوركا گوت

⋙ به‌ وێنه‌وە.. به‌ هۆی ڕووداوى هاتوچۆوە لە گەرمیان شەش كەس بوونە قوربانی

⋙ شاخەوانانی كوردستان پەناگەیەكیان لەسەر چیای پیرەمەگرون دروست كرد

⋙ ئاماری شەهیدانی کۆمەڵکوژی مەشرافا بۆ ١٦ کەس بەرزبووەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ...کەلار؛ سێ ئۆتۆمبێل پێکدادەدەن

⋙ هەسەدە ڤیدیۆی تێكشكاندنی زریپۆشێكی توركیا بڵاودەكاتەوە


زۆرترین بینراو