English | عربي



هاتوچۆ كاتی داخستنی تونێلی دەربەندیخانی راگەیاند

2019/08/15 | 21:30

هەواڵی کوردستان -

خەندان-بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، رۆژی شەممە كاتژمێر 7ی بەیانی كاری نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستپێدەكات، بەو هۆیەشەوە هاتوچۆ لەناو تونێلەكە رادەگیرێت.لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشۆتە خەندان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند،"لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبان ئاگاداریان کردین کە ڕۆژی شەممە بەرواری 17/8/2019 کاتژمێر 7ی بەیانی کاری نۆژەنکردنەوەی ئەرزی تونێلی دەربندیخان دەستپێدەکات".شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکەین کەئەو ئۆتۆمبێلانەی کەبزانین مەرجی توندوتۆڵی یان تێدا نیە یاخود دڵنیابین لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەی ناتوانێت بەسەر شاخدا هاتوچۆ بکات ڕێگری لێدەکەیت

هاتوچۆی دەربەندیخان داوای لە شۆفێران دەكات هاتوچۆ لەسەر شاخی بەرانانەوە دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە ڕێگای سەر شاخ پاکدەکرێتەوە لەهەر خۆڵ و خاشاکێک کەهاتبێتە سەرشەقامەکە و راشیگەیاند،"شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکەین کەئەو ئۆتۆمبێلانەی کەبزانین مەرجی توندوتۆڵی یان تێدا نیە یاخود دڵنیابین لەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەی ناتوانێت بەسەر شاخدا هاتوچۆ بکات ڕێگری لێدەکەیت و ڕێگای پێنادەین.

ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی نەبێتە گرفت بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان کەلەم وەرزی گەرمایەدا دژواری و ئاستەنگ دروست بکات خەڵکی بخاتە مەترسی یەوە".

ڕێگاکانی قەرەداغ، ناوتاق کراوەیە و هەر شۆفێرێک بیەوێت دەتوانێت بەکاریان بهێنێت

دەشڵێت،"ڕێگاکانی قەرەداغ، ناوتاق کراوەیە و هەر شۆفێرێک بیەوێت دەتوانێت بەکاریان بهێنێت بەلەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی ڕێگاوبانەکان.

هەروەها تونێلی نیوکامپ و سەر ڕێگای بەنداوی دەربەندیخان داخراوە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکەوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ : مه‌كته‌بی سیاسی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌ستنیشان ده‌كات

⋙ ئەو تەرمێ ل بلێ ھاتیە دیتن، يێ کچا دێرەلووکێ يه‌

⋙ شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات

⋙ پارتى پەشیمان نەبووەتەوەسەعدى ئەحمەد پیرە: ناکرێت چیتر پرسى دانانى پارێزگارى کەرکوک دوا بخرێت

⋙ ئێران وەك وەڵامێك بۆ هێرشكردنە سەر حەشدی شەعبی بژاردەی تۆڵەكردنەوە تاوتوێدەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. وێنەگرێک بەهۆی گرتنی وێنەی رووتی ئافرەتان دەستگیر کرا

⋙ به‌ڤیدیۆ.. بڵند عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌


زۆرترین بینراو