English | عربي



رێژەی بێكاری لە توركیا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

2019/08/15 | 19:54

هەواڵی کوردستان -

رێژەی بێكاری لە توركیا ساڵ بە ساڵ لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش وای كردووە هاووڵاتیانی توركیا بە دوای شوێنێكی تردا بگەرێن بۆ كار و ژیان، ئەمساڵیش رێژەی بێكاری لە توركیا یەك ملیۆن و ٢١ هەزار زیادی كردووە و گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ١٥٧ هەزار بێكار.

ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ پار، رێژەی بێكاری لە توركیا ٣.١٪ زیادی كردووە و گەیشتووەتە ١٥٪، ئەمەش بە گوێرەی زانیارییەكانی دەزگای ئاماری توركیا كە ئەمرۆ بڵاوی كردووەتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیا بڵاو دەكرێنەوە، بە تایبەت میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش رێژەی بێكاری زیاتر بەرز دەبێتەوە، چونكە زۆربەی ئەو سەرۆك شارەوانیانەی سەر بە ئۆپۆزسیۆنن، دووچاری قەرزێكی زۆری شارەوانی بوونەتەوە و ناتوانن هەلی كار بۆ گەنجان بدۆزنەوە.

شارەوانیی ئیستەنبۆڵ و ئەنكەرا و ئەنتاڵیا، كە ژمارەیەكی زۆری بێكاری لێیە، پێشتر لە دەستی ئەكەپەدا بوو و بۆ ئەم هەڵبژاردنە كەوتە دەستی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئەكەپە چەندین ملیار لیرەی توركی قەرزی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە.

بۆیە رۆژنامەی (جومهوریەت)_ی توركی ئاشكرای دەكات، ئەو شارەوانییانە تەنیا دەتوانن فریای دانەوەی قەرز بكەون و ئەستەمە بتوانن هەلی كار بۆ گەنجان بدۆزنەوە.

یەكێكی تر لەو كێشانەی رووبەڕووی توركیا بووەتەوە، بێ بایەخی پارەكەیەتی بەرامبەر بە دۆلار، بۆیە بەشێكی زۆری گەنجانیان روو لە وڵاتانی تر دەكەن بۆ ژیان و كاركردن.

مامۆستایەكی زانكۆ كە بڕوانامەی دكتۆرای هەبێت، مووچەكەی دەگاتە ٥ هەزار لیرەی توركی ٤ ساڵ بەر لە ئێستاش ئەو پارەیە دەیكردە ٢٠٠٠ دۆلار، بەڵام بە هۆی بێ بایەخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار لەم ٤ ساڵەی دواییدا، ئێستا مووچەی مامۆستایەكی زانكۆ لە توركیا دەگاتە ٨٠٠ دۆلار، ئەمەش تەنیا بەشی بژێوی ژیانی خۆی دەكات و ناتوانێت بەو مووچەیە گەشتی وڵاتان بكات، بۆیە زۆرێك لە مامۆستایانی زانكۆ بە دوای كاردا دەگەرێن لە زانكۆكانی ئەورووپا.

بێكاری لە توركیا هەموو چین و توێژەكانی گرتووەتەوە، چونكە بەشێكی زۆری فەرمانبەران و مامۆستایان، مووچەكەیان بە شێوەیەك كەم بووەتەوە بەرامبەر بە دۆلار، ناتوانن بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵیان دابین بكەن، بۆیە قەیرانی دارایی تا دێت سەختر دەبێتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مه‌سرور بارزانی: پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ئاماده‌یه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت

⋙ خالد شوانی: دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و مادده‌ی 140 ئه‌وله‌ویاتی دانوستانه‌كانمانه‌‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا

⋙ زانیاریی ورد لەبارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان

⋙ لە پارێزگای هەولێر نەخشە و پلانی وەبەرهێنانی 10 ساڵەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا

⋙ مانگرتووانی گۆڕەپانی تەحریر پەیامێك ئاراستەی بەرهەم ساڵح دەكەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. شه‌هرام سه‌ردار كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئارش عوسمان كلیپى (دایه‌)ى بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو