English | عربي



کشتوکاڵی سلێمانی: شووتی پێنجوێن لە هی وڵاتانی دەرەوە باشترە

2019/08/15 | 19:18

هەواڵی کوردستان - گرتە ڤیدۆییەكە بێ بنەمایە و بۆ شكاندنی بەرهەمی ناوخۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند ئەو گرتە ڤیدۆییەی لەبارەی شووتی پێنجوێنەوە بڵاوكراوەتەوە بێ بنەمایە، ئەو کەسەی قسەش دەکات، هیچ زانیارییەکی زانستی لەسەر ئەو مادانە نیە، دەنا شووتی پێنجوێن باشترە لە هی وڵاتانی دەرەوە.

شەماڵ جەمال بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "گرتە ڤیدۆییەکەم بینی و ئەو کەسەی قسە لەسەر مادەکان دەکات، بێ ئاگایانە قسە دەکات، قسەکانیشی هیچ بنەمایەکی زانستیان نیە، چونکە ئەو مادانە کالیسیۆمیان تێدایە، لە زەوییەک بەکاردێت كە مادەی کالیسیۆمی کەم بێت، مادەی یۆری و هیومارایتسی تێدایە، هەندێک لەو مادانە بۆ قەدی ڕووەک و بەرهەمەکەی و سەوزاییەکەی بەکاردێت، لە هەموو جیهانیشدا ئەم مادانە بەکاردێن و هیچ زیانیان نیە و کاریگەریشی لەسەر تام نیە".

 

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ئەوەشی گوت "لەبری ئەوەی بازاڕ بۆ جوتیارانی خۆمان دروست بکرێ، کەسانێکی نابەرپرس و نائاگا دێن بەم جۆرە کار لەسەر شکانی بەرهەمی جوتیاران دەکەن، ئەم کارە تەنیا بۆ شکاندنی بەرهەمی ناوخۆیە".

ئاماژەی بەوەش کرد "دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان لە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمانە و بەرهەمی ناوخۆ زۆر ئەمینتر و باشترە لە بەرهەمی دەرەکی، چونکە تەواوی ئەو مادانەی جوتیاران بەکاری دێنن لە بازارەکانی سلێمانی و هەولێر دەیکڕن، ئەو بازارانەش لە ژێر کۆنترۆڵی قایمقامییەتەکان و ئێمەدان، هەر مادەیەکی زیانبەخش ببینرێ، دەستی بەسەردا دەگیرێ و خاوەنەکەشی سزا دەدرێت"ٚ.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەرلەمانتارێکی پارتی: نرخی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان کەم دەکەینەوە

⋙ گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم ئاشكرا دەكات

⋙ وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێ دەدات

⋙ بەرهەمی خەیاری پشدەر پێداویستییەکانی دەڤەرەکە و چەند ناوچەیەکی دیکەش پڕدەکاتەوە

⋙ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌ چاندنی دارێك وه‌ڵامی چاڵنجی مه‌سرور بارزانی دایه‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسى سلێمانى دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبار بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. له‌ هه‌ولێر پیاوێک لەکاتی وەرزش ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا كێشا و گیانى له‌ده‌ست دا


زۆرترین بینراو