English | عربي



دەربەندیخان... ڕووداوێكى هاتوچۆ 9 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

2019/08/15 | 18:48

هەواڵی کوردستان - ژن و منداڵیان لەنێودایە

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ شاره‌زوور برینداربوونى 9 هاووڵاتی به‌ هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند.

كه‌مال ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ شاره‌زوور به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند "كاتژمێر 5ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگاى وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان، له‌ نزیك گوندى میره‌دێ ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌ جۆرى پێكدادان تۆمار كراوە، به‌و هۆیه‌وه‌ 9 هاووڵاتی بریندار بوون".

گوتیشی "برینداره‌كان ئه‌ندامى دوو خێزانن، ژن و منداڵیشیان تێدایه‌، یه‌كێك له‌ منداڵه‌كان برینه‌كه‌ى سه‌خت بووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "پاش گه‌یاندنی برینداره‌كان به‌ به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌ و فریاگوزارى سه‌ره‌تایی، سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراون بۆ چاره‌سه‌ركردن".

 

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەستپاکی 50 ملیۆن دۆلار لە گرێبەستێکی نەوتی بۆ عێراق دەگێڕێتەوە

⋙ ئابووریناسێک: هەمەجۆركردنی ئابووریی هەرێم بە پلان سەركەوتوو دەبێت

⋙ هاووڵاتییانی كورد لە دیالە ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن

⋙ بەوێنە.. کوڕە بچووکەکەی کازم ساهیر هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ئەمازیغی دەکات

⋙ 37 پارچە ئەرد دێ‌ ل سەر خێزانێن شەهیدان هێنە دابەشكرن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. بڵند عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی چەند كچێكی بیانی لەقومارخانەكانی بەغدا


زۆرترین بینراو