English | عربي



ژمارەیەك لاوی سیاسیی کورد ڕەوانەی وڵاتانی ئاسیا و ئەورووپا دەكرێن

2019/08/15 | 18:48

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ پێنجشەممە فەلاح حەسەن گەنجێكی كورد و جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەورووپا رایگەیاند بە نیازن ئەمساڵ ژمارەیەك لاوی كورد بۆ گەشتی زانستی و دیبلۆماسی رەوانەی وڵاتانی ئاسیا و ئەورووپا بكەن.

فەلاح حەسەن بە (باسنیوز)ی راگەیاند موژدە بە لاوان و گەنجانی دیبلۆماسی و سیاسیی کوردستان دەدات کە بۆ گەشتی زانستی دیبلۆماسی تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠ لاو دەنێرنە دەرەوەی وڵات، بۆ ئەوەی شارەزایی پەیدا بکەن لە دیبلۆماسیەتی وڵاتانی دەرەوە و سیاسەتی دەرەوەدا.

ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە لاوانی ئەورووپا لە شارەكانی کوردستان لەسەر چەند پێوەرێک لاوان ھەڵدەبژێرن بۆ ئەم گەشتانە و تێچووی گشتیی گەشتەکانیش بە ھەماھەنگی لاوانی ئەورووپا و چەند سپۆنسەرێکی ڕێکخراوی سیاسیەوە دەبێت.

لە کۆتایی قسەكانیشیدا، فەلاح حەسەن گوتی بە ھەموو توانایەکیان کار دەکەن تا لاوی سیاسی بە ئەزموون لە کوردستان دروست بکەن و پێشیانوایە ئەم جۆرە گەشتانە سەرەتایەک دەبێت بۆ ناسین و لێھاتوویی و پێشخستنی گەنجانی کوردستان، چونکە چەندین دیدار و سەردانی سیاسیی گرنگ ئەنجام دەدەن.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ٩٢ رێکخراوی سوری: پێویستە مافی گەلی کورد پارێزراو بێت

⋙ فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی وه‌زاری حزبه‌كه‌ی له‌ حكوومه‌ت كۆبووه‌وه‌

⋙ هه‌مواری ده‌ستووری عێراق "مۆته‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ی" به‌رده‌م كورد

⋙ داعش له‌ كه‌ركووك هێرشی كرد

⋙ ئەکادیمی و زانا ئەوروپییەکان: کۆتایی بە داگیرکاریی ڕۆژئاوا بهێنن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. شه‌هرام سه‌ردار كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئارش عوسمان كلیپى (دایه‌)ى بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو