English | عربي



ریزبەندى زانکۆکانى جیهان راگەیەندرا، زانکۆکانى عێراق و کوردستان لە کوێى ڕیزبەندیەکەدان

2019/08/15 | 18:12

هەواڵی کوردستان - خەندان-ساڵانه‌ ئەکادیمیاى ریزبەندى زانکۆ جیهانیەکان (ARWU) کە بە ریزبەندیەکانى شانگهاى ناسراوە، هەڵسەنگاندن بۆ باشترین زانکۆکانى  جیهان ده‌كات و لە ریزبەندیەکدا پلەبەندیان بۆدەکات.

سێ یەکەمین زانکۆ لە وڵاتەکانى ئەمریکا و بریتانیان

ئه‌مڕۆ  ARWU ئەنجامى هەڵسەنگاندنەکانى ساڵی 2019 ى زانکۆکانى لە لیستێکدا بڵاوکردەوە و لە ئەنجامى هەڵسەنگاندنى زانکۆکاندا وەک چاوەڕوان دەکرا، زانکۆى هارڤارد-ى ئەمریکى بۆ حەڤدەهەمین جار لەسەر یەک وەک باشترین زانکۆ و لە ریزبەندى یەکەمى زانکۆکانى جیهاندایە، زانکۆى ستانفۆرد-ى ئەمریکیش لە پلەى دوەم ناوى هاتوە و دوابەدواى دو زانکۆ ئەمریکیەکە، زانکۆى کامبریدج-ى بریتانى پلەى سێیەمى زانکۆکانى جیهانى گرتوە.

زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى عێراق بەهیچ جۆرێک ناویان لە ریزبەندیەکەدا نەهاتوە

بەشێوەیەکى گشتى زانکۆ ئەمریکی و بەریتانیەکان لە ریزبەندیەکانى پێشەوەدان, بەچەشنێک تا ریزبەندى هەژدەیەم تەنها زانکۆى ئەو وڵاتانە دەبینرێن، هەرچى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى عێراق-ە بەهیچ جۆرێک ناویان لە ریزبەندیەکەدا نەهاتوە و نەیان توانیوە بچنە نێو لیستى باشترین هەزار زانکۆى جیهانەوە.ئەم ڕیزبەندیە گرنگى تایبەتى خۆى هەیە, بە چەشنێک ئەمڕۆ میدیاکانى فرەنسا بابەتەکەیان بە مەترسیدار پێناسە کردوە و رەخنەیان لە خوێندنى باڵاى وڵاتەکەیان گرتوە و دەڵێن کە زانکۆ فڕەنسیەکان پاشەکشەیان کردوە لە ریزبەندیەکەدا و هاتونەتە پلەکانى خوارەوە، بە جۆرێک ساڵى رابردو زانکۆى سۆربۆن-ى فرەنسى لە پلەى 36 دا بوە ئەمساڵ ئەو زانکۆ فرەنسیە چوەتە پلەى 44 مى زانکۆکانى جیهان.ریزبەندى ARWU لە ساڵى 2003 وە بە بەردەوامى و ساڵانە بەپێى کۆمەڵێک پێوەرى وەک: ژمارەى توێژینەوە زانستیەکان، بەدەستهێنانى خەڵاتە جیهانىەکانى وەک نۆبڵ، کواڵیتى خوێندن، ژمارەى بەشەکانى نێو زانکۆکان و کۆمەڵە بابەتێکى دیکە هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆکان دەکات و لە ریزبەندیەکدا رێکیان دەخات و بڵاویان دەکاتەوە.ئەمەى خوارەوە لیستى یەکەم تا دەیەمى زانکۆکانە:1.

زانكۆی هارڤارد

2.

زانكۆی ستانفۆرد

3.

زانكۆی كامبریج

4. پەیمانگاى تەکنەلۆجى ماساچوسێتس (MIT)

5.

زانکۆى کالیفۆرنیا، بێرکلى

6. زانکۆى پرینستن

7. زانکۆى ئۆکسفۆرد

8. زانکۆى کۆڵۆمبیا

9. پەیمانگاى کالیفۆرنیا بۆ تەکنەلۆجیا

10. زانکۆى چیکاگۆ









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هاووڵاتیانی بەریتانیا: سەرۆك وەزیران نازانێ چا بخواتەوە

⋙ هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی هه‌وڵ بۆ گۆڕینی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له‌ عێراق ده‌ده‌ن

⋙ ئاماده‌كاری بۆ یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی ده‌كرێت

⋙ ب وێنه‌ – ئاهه‌نگا گه‌را حه‌فتێ یا ده‌رچۆنا قوتابیێن زانکۆیا پولیتەکنیکی یا دهۆک

⋙ مه‌سرور بارزانى پێشوازيێ ل جێگرێ سه‌رۆكێ خاچا سوور يا نێڤده‌وله‌تى دكه‌ت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ..خولێکی هونەری بەرگری کردن بۆ ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی کچ دەکرێتەوە

⋙ پۆلیسی سلێمانی گرتە ڤیدیۆیەکی تازە لە کەیسی کوژرانی ئامانج بابانی و لانە محەمەد بڵاو دەکاتەوە


زۆرترین بینراو