
خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر ئه‌فسه‌رێكی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی حه‌وت مانگدا له‌كۆی هەزارو 713 روداوی جیاجیا له شاری هه‌ولێر و ده‌روبه‌ری 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 48 كه‌سیش برینداربون و 40 هاوڵاتیش رزگاركراون .له‌ماوه‌ی چوار رۆژی جەژندا 28 روداوی جۆراوجۆر له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری رویاندا، 29 روداویش له شه‌قڵاوه و ده‌وربه‌ری رویاندا
رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پلانی جه‌ژن كه له رۆژێك پێش جه‌ژن ده‌ستی پێكرد به سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێكرا، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار رۆژه‌دا 28 روداوی جۆراوجۆر له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری رویاندا ، 29 روداویش له شه‌قڵاوه و ده‌وربه‌ری رویاندا، خۆشبه‌ختانه له‌و روداوانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه .
11 كه‌سیان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و 11 كەسەكەی دیكەش له ئاودا خنكاون، 48 كه‌سیش برینداربون و 40 كه‌سیش له مردن رزگاركراون
وتیشی، له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 1713 روداوی جیا جیا له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری رویانداوه كه به‌داخه‌وه رێژه‌ی روداوه‌كان روی له زیاد بون كردوه، به‌هۆی ئه‌و روداوانه 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 11 كه‌سیان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و 11 كەسەكەی دیكەش له ئاودا خنكاون، 48 كه‌سیش برینداربون و 40 كه‌سیش له مردن رزگاركراون.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، شه‌وی رابردو ئاگرێكی گه‌وره له ده‌شتی به‌رانه‌تی كه‌وته‌وه به‌هۆیه‌وه پوش و پەڵاشێكی زۆر سوتا، به‌ڵام تیمه‌كانمان رێگریان كرد له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاگره‌كه و گه‌یاندنی زیانی مادی به هاوڵاتیان، چونكه له نزیك شوێنی روداوه‌كه به‌نزینخانه و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌یە.وتیشی، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار رویان له پارێزگای هه‌ولێر كردوه، دوباره رێنمایمان به هۆتێل و مۆتێله‌كان داوه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی بن و گه‌شتیاری زیاتر له ژماره‌ی خۆیان وه‌رنه‌گرن و ریگری بكه‌ن له كێشانی نێرگه‌له له ژوره‌وه.سه‌ركه‌وت كاره‌ش داوای له هاوڵاتیان كرد له‌كاتی روداوه‌كان به تایبه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه هاوكاری تیمه‌كانیان بن و له شوێنی روداوه‌كان كۆنه‌بنه‌وه و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر رێگای شوێنی روداوه‌كان به‌جێنه‌هێڵن، چونكه رێگری ده‌كات له گه‌یشتنی تیمه‌كانیان به شوێنی روداوه‌كان.