English | عربي



دەمیرتاش: ئەدرێسی دیموكراتی لە پارتە تازەكەی عەلی باجاندا نادۆزیتەوە

2019/08/14 | 13:00

هەواڵی کوردستان -  

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە تازەترین دیمانەیدا لەبارەی پارتە تازەكەی عەلی باجان كە بڕیارە لە مانگی ٩ی ئەمساڵدا رایبەگەیەنێت، دەڵێت دەتوانم بڵێم ئەدرێسی دیموكراتی لەو پارتەدا نادۆزرێتەوە.

دەمیرتاش لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (بیرگون)ی توركی، لەبارەی پارتە تازەكەی باباجان ئاماژەی داوە، كە جارێ نازانرێت ئاخۆ ئەو پارتە كاریگەری لەسەر بنكەی جەماوەری و سەركردایەتی ئەكەپە دەبێت یان نا؟

دەمیرتاش گوتیشی: ”دەتوانم ئەوە بڵێم كە لە داهاتوودا ئەدرێسی دیموكراتی لە پارتە تازەكەی باباجاندا نادۆزنەوە.

لە دەرەوەی سەنتەری بزوتنەوەی چەیدا، هیچ ئەڵتەرناتیڤێك نە جێگەی ئومێدە و نە راستیشی تێدایە“.

باسی لەوەش كرد كە هەدەپە لە هەموو سات و كاتێكدا لەبارەی بەرەوپێشچوونی دیموكراتییەوە داكۆكیكارە و هەرواش دەمێنێتەوە، بەڵام لێرەدا پێویستە جەهەپە پشتگیری بكات و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە بەرەپێشچوونی بلۆكی دیموكراتی لە توركیا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زەریف: بێگانەکان ناوچەکە بەجێ دێلن

⋙ جەختی زەریف لە سەر وتووێژی وڵاتانی ناوچەکە لە بارەی پەیمانی دەست درێژی نەکردن

⋙ تەقینەوەی ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو بەرامبەر فێرگەیەک لە باکووری سووریا

⋙ دەرچونی بریتانیا بەبێ رێکەوتن ئەو وڵاتە روبەروی قەیرانی خۆراک و دەرمان دەکاتەوە

⋙ سلێمانى؛ له‌ شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ نۆ هەزار هاوبه‌شى نوێی كاره‌با وەرگیراوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ حیزبوڵڵا بۆ یەكەمجار ڤیدیۆی هێرشی سەر كەشتییەكی سەربازی ئیسرائیلی بڵاودەكاتەوە

⋙ به‌ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێكی كورد هاوسه‌رگیری كرد


زۆرترین بینراو