English | عربي



شاخەوان عەبدوڵڵا: مەترسی هەیە چەند ناوچەیەكی كەركووك بكەونەوە دەست داعش

2019/08/14 | 12:24

هەواڵی کوردستان -

كەركووك-KDP.info- نوێنەری پارێزگای كەركووك لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق گوتی، داعش بووەتە مەترسییەكی جیددی بۆ سەر كەركووك و ئەگەر چارەسەری ئەو دۆخە نەكرێت، جارێكی دیكە حەویجە و چەند ناوچەیەكی دیكە دەكەونەوە دەست داعش، چونكە هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی تەنها پارێزگاری لە خۆیان دەكەن.

 

ئەندامی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و نوێنەری پارێزگای كەركووك لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "داعش لە سنووری كەركووك بەهێزە و نەڕووخاوە و لە دوای هێرشی عێراقیش بۆ سنووری حەویجە پێش 16ی ئۆكتۆبەر، هیچ تەرمێكی داعش نەبیندرا و وەكو خۆیان ماون لە ناوچەكەدا و بەشێكیشیان لەناو ئاوارەكان خۆیان حەشار دابوو، كە تا ئێستاش ئاوارەكان هەر ماون، بۆیە داعش لە ناوچەكە بەهێز بووە و هەر وەكوو خۆیشی ماوە".

 

عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئەگەر چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخە نەدۆزرێتەوە، سیناریۆی 2005 و 2006 و 2007 و 2008 دووبارە دەبێتەوە ، چونكە هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی تەنها سەنگەرەكانی خۆیان دەپارێزن و شەقام و كۆڵانەكان بە دەست داعشەوەن، بۆیە مەترسی هەیە جارێكی دیكە حەویجە و ریاز و رەشاد بكەونەوە دەست داعش و حكوومەت هیچ دەسەڵاتێكی نامێنێت".

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، جگە لە دەرەوەی شار، مەترسیی داعش بۆ ناو كەركووكیش هەیە، چونكە ئەو دیوارەی پێشتر پێشمەرگە لە دەرەوەی شار دروستی كردبوو، ئێستا نەماوە و رێگا بۆ داعش خۆش بووە بێنە ناو كەركووك و خەڵكی خۆیشیان لەناو ئیدارە و هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارەدا هەیە.

 

بڵند ئیبراهیم









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کراوە

⋙ گەیشتووینەتە قۆناغی بەرهەم هێنانی مەکینەی فرۆکە و کۆپتەری پێشکەوتوو

⋙ لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی شارەكانی ھەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێ دەدرێت

⋙ پیلانێكی توركی-سوری بۆ دەركردنی هێزە كوردییەكان لەناوچەی ئارام لەرۆژئاوای كوردستان

⋙ له‌ سلێمانى دوو باندى دزی ده‌ستگیر كران

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێكی كورد هاوسه‌رگیری كرد

⋙ به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌


زۆرترین بینراو