
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر باس له گۆرانكاری له چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌ست ده‌كرێت به‌هه‌نگاوی گۆڕانكاری گرنگ".
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "وه‌ك ئه‌نجومه‌ن پێشووتر له بۆشایی یاساییدا بووین، ئێستا ئه‌و بۆشاییه پڕكراوه‌ته‌وه، و به‌وهۆیه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌سه‌ڵاته‌كانی، و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی هه‌یه تا ئێستا به‌شێوه‌ی كاتی بهرێوەدهچن ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ پارێزگار و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر هێڵبین بۆئه‌وه‌ی كه كاندیدمان بۆ بنێرن تا ئه‌و بهرێوهبهرهگشتیانه بكه‌ینه هه‌میشه‌یی".
گوتیشی: "بۆ دیاریكردنی كاندیدی به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ده‌بێت پارێزگاریش له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گفتووگۆ بكات، ئه‌وان ناوی پێنج كاندید ده‌نێرن ئێمه‌ش سێیان ده‌نێرین بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا په‌سه‌ند بكرێن".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو، کە هه‌وڵ دەدەن به‌زووترین كات ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدەن و گۆرانكاری بكرێت.
جەختیشیکردەوە، گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانیش له چوار چێوه‌ی پاكێجی گفتووگۆی لایه‌نه‌كانه كه به‌رێوه‌به‌ری گشتیی و راوێژكار و بریكاری وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه.