English | عربي



هاتوچۆی دهۆك : 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 كه‌سیش برینداربون

2019/08/14 | 11:54

هەواڵی کوردستان -

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك رایده‌گه‌یاند له‌ ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك روداوی هاتوچۆ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سنوری پارێزگای دهۆك رویانداوه‌ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و یازده‌ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون .ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند ، دوێنێ سێشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سێیه‌م رۆژی جه‌ژن له‌ دوو روداوی هاتوچۆ له‌ سنوری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون .وتیشی ، كاتژمێر 4:20 ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر رێگای خراپ دێمێ روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی و باره‌هه‌ڵگرێكی دووته‌نی رویدا ، به‌هۆیه‌وه‌ سێ منداڵ به‌ گرانی بریندار بون و زیانی مادی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ .وتیشی ، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ له‌ سه‌ر رێگای شێخان - چڕه‌ له‌ نزیك گوندی زینافا روداوێكی هاتوچۆ رویدا ، ئۆتۆمبێلێكی هۆندای تایبه‌ت وه‌رگه‌ڕا له‌ ئه‌نجامدا شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە هەولێر 396 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ كرێنشینان دروستدەکرێت

⋙ نرخی دراوەکان لە بازاڕەکاندا

⋙ پەیڕەوی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەموار دەكرێتەوە

⋙ هونەرمەندانی کەرکوک: کۆچی دوایی مامۆستا میقداد محەمەد کەلێنێکی گەورەی کردە ناو هونەری کوردی

⋙ پۆلیسی توركیا پەرلەمانتارانی ھەدەپەی لە دیاربەكر گەمارۆدا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. پۆلیسى سلێمانى دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبار بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. له‌ هه‌ولێر پیاوێک لەکاتی وەرزش ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا كێشا و گیانى له‌ده‌ست دا


زۆرترین بینراو