English | عربي



گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی بۆ مستەفای سەید قادر یەکلایکردەوە محمد تۆفیق رەحیمیش رای خۆی لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات

2019/08/13 | 18:18

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سەرچاوەیەک لەبزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان مستەفای سەیدقادری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردوە و ناوەکەشی رەوانەی هەولێرکردوە، تاکە رکابەری ناوبراویش بەڕیارەکە رازییە. لەوبارەیەوە ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە نەیوست ناوی بهێنرێت بەخەندانی راگەیاند، عمر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان مستەفای سەید قادری بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکلایی کردۆتەوە و ناوەکەی رەوانەی هەولێر کردوە.جگەلە مستەفای سەید قادر، هەریەک لەمحمد تۆفیق رەحیم ئەندامی پێشوی خانەی راپەڕاندن و مامۆستا جەمال محمد سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بەربژێر کردبو، بەڵام لەسەروبەندی یەکلایکردنەوەی پۆستەکەدا جەمال محمد بەبیانوی ئەوەی ئەندامی خانەی راپەڕاندن رێگەی خۆبەربژێرکردنی بۆ پۆستە حکومییەکان نیە دەستبەرداری رکابەرییەکەی بو، محمد تۆفیق رەحیمیش دەستبەرداری ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن بو لەرکابەرییەکەدا مایەوە.لەوبارەبەوە محمد تۆفیق رەحیم رکابەری مستەفای سەید قادر بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم تایبەت بەخەندان رایگەیاند، هیچ کێشەی لەگەڵ بڕیارەکەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نیە و قبوڵی دەکات.لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەشی وتی، ئەو بۆ ئەو پۆستە دەستی لەکارنەکێشاوەتەوە بەڵکو دەستلەکارکێشانەوەی پەیوەندی بەوەوە هەبوە کە ماوەی ئەندامێتی وەک خانەی راپەڕاندن تەواو بوە و نەیوەیستوە بەیاسایی لەپۆستەکەدا بمێنێتەوە.بزوتنەوەی گۆڕان یەکێک بوە لەلایەنە بەشداربوەکانی کابینەی نۆیەمەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی رێکەوتنێکیش لەگەڵ لایەنی یەکەمی رێکەوتنەکە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە چوار پۆستی وەزیر و پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆکاروباری چاکسازی و نزیکەی 60 پۆستی دیکەی حکومی پێدراوە و ناوبەناو بەپێی بڕیارێکی جڤاتی نیشتیمانی، رێکخەری گشتی ئەو بزوتنەوەیە بەو جۆرەی کەخۆی دەیەوێت پۆستەکان یەکلایی دەکاتەوە. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی چەتەکاندا تەقینەوەیەک ڕوویدا

⋙ كۆنگرێسمانه‌ كۆماری و دیموكراته‌كان داوای پاراستنی مۆدێلی به‌ھێزی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق ده‌كه‌ن

⋙ كورتھێنان لە پڕۆژە بوودجەی 2020ی عێراق ئاشكرا دەكرێت

⋙ مه‌سرور بارزانى په‌يامه‌كێ ل دۆر چاكسازيێ به‌لاڤ دكه‌ت

⋙ وه‌زيرێ كاره‌بێ:چه‌ندين ساله‌ هێلێن كاره‌بێ بۆ هنده‌ك ويستگه‌هان نه‌هاتينه‌ دابينكرن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. شه‌هرام سه‌ردار كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئارش عوسمان كلیپى (دایه‌)ى بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو