
خەندان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگەیاند شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلیان بۆ هاوڵاتیان دابینکردوە.ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئۆتۆمبێله‌كانیان له گه‌راجێكی تایبه‌تی ده‌روازه‌كه به‌بێ به‌رامبه‌ر رابگرنئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگەیاند ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئۆتۆمبێله‌كانیان له گه‌راجێكی تایبه‌تی ده‌روازه‌كه به‌بێ به‌رامبه‌ر رابگرن.لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە ، "ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی گه‌شتی ئێران ده‌كه‌ن، ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و له به‌رواری 13ی ئابی 2019 تا 25 ی ئابی 2019، ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌م گه‌راجه نوێیه راگرن كه له ژێر چاودێری هۆبه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخدایه و بێ به‌رامبه‌ر و له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌منی و پاسه‌واندایه و ده‌توانن ئۆتۆمبێلهكانتانی لێڕابگرن تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه".لەماوەی رابردودا بەرێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزای هاتوچۆ لەنێوان سنوری ئێران و عێراق کرایە بێ بەرامبەر و بەوهۆیەشەوە رۆژانە خەڵکی هەردو وڵات لەسنورەکانەوە هاتوچۆدەکەن.