
2019/08/13 | 17:42
هەواڵی کوردستان -
دیاری قه‌ره‌داغی، هونه‌رمه‌ندی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (زام) بڵاو كرده‌وه.
تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن شێركۆ بێكه‌س، شاعیری كۆچكردووى كورد نووسراوه، سه‌ڵاح ڕه‌ئووف ئاواز و میوزیكی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌میر غوڵامی كاری سیناریۆ و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
دیاری قه‌ره‌داغی خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده بهئهزموونهكانی سلێمانی داده‌نرێت.