English | عربي



ئەو دو منداڵەی هەڕەشەی کوشتن و سوتاندنیان لە سەر بو رزگار کران

2019/08/10 | 19:54

هەواڵی کوردستان - خەندان-لە ڕاگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر دا، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو دومنداڵەى کە هەڕەشەی کوشتن و سوتاندنیان لە سەر بو ڕزگار کراون.

 هەمو هەوڵێکیان خستوەتە گەڕ بۆ دۆزینەوە و رزگار کردنى ئەو دو منداڵەى کە ژیانیان لە مەترسیدا بوە

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاند، لە سەر ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر هەمو هەوڵێکیان خستوەتە گەڕ بۆ دۆزینەوە و رزگار کردنى ئەو دو منداڵەى کە ژیانیان لە مەترسیدا بوە.

توانیویانە دو منداڵەکە لەو دۆخە خراپەی تێکەوتبون رزگاریان بکەن و بیانبەنە خانەی نەوجەوانان لە هەولێر

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە داوە، دوای دو ڕۆژ هەوڵدان، توانیویانە دو منداڵەکە لەو دۆخە خراپەی تێکەوتبون رزگاریان بکەن و بیانبەنە خانەی نەوجەوانان لە هەولێر.

چارەسەری پێویست بۆ منداڵەکان کراون و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە

رونیشیکردوەتەوە، کە دوای پشکنیکی پزیشکی، چارەسەری پێویست بۆ منداڵەکان کراون و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە، لایخۆشیەوە بەڕێوبەرى گشتى چاودێرى کۆمەڵایەتى هەولێر، سوپاسى سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە هاوکاربون بۆ چارەسەرکردنى بابەتەکە.ئەم روداوە لەکاتێکدایە، ماوەى چەند رۆژێکەى وێنەى ئەو دومنداڵە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بوەتەوە و کاردەنەوەى جیاوازى بەدوادا هاتوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ له‌ سعوودییه‌ كرێكارانی بیانی ره‌و ده‌كه‌ن

⋙ پەرلەمانی ئەورووپا وەلانرانی شارەدارانی کوردی تورکیای ئیدانە کرد

⋙ عەتا شێخ حەسەن: پاراستنی رۆحی كادرانی پارتی لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەكاندایە

⋙ باڵیۆزی عێراق لە مۆسکۆ: هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان عێراق و رووسیادا بۆ کڕینی S400 نییە

⋙ ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ..روداوێكی تەقەكردن لە واشنتن رویدا و كوژراو و بریندار هەیە

⋙ به‌ڤیدیۆ.. خێراترین ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر گۆی زه‌وی


زۆرترین بینراو