English | عربي



تورکیا لە کڕینی سیوخۆی روسی نیزیک دەبێتەوە

2019/08/10 | 19:54

هەواڵی کوردستان - خەندان-بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، داوایان لە سوپای تورکیا کردوە پێشنیازەکەی روسیا سەبارەت بە پێدانی فرۆکەی جەنگی روسی سیوخۆ تاوتوێ بکات و پێشنیازەکە بەهەند وەربگرن.

رێکەوتی 19 ی مانگی رابردو، حکومەتی روسیا، ئامادەیی خۆی نیشاندا لە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی  SU-35 ی روسی بە ئەنقەرە، ئەوەش دوای دەرکردنی ئەنقەرە لە پرۆگرامی F-35 لەلایەن واشنتنەوە.بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی  یەنی شەفەقی تورکی، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئێستادا کڕینی ئەو فرۆکە روسیانە کە ناسراوە بە سیوخۆیSU-35 خستوەتە بەر باس و تاوتوێ.مانگی رابردو سێرگی چێمیزۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای رۆستێک، لە بەیاننامەیەکدا وتی" ئەگەر هاوکارە تورکەکانمان خوازیار بن، ئەوا ئێمە ئامادەین فرۆکەی جەنگی( سیوخۆ )SU-35 یان پێ بفرۆشین"هەفتەی رابردو، نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی روسیا رایگەیاند، کۆمپانیایی سیوخۆی دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی  ئەو بەڵێننامەیەی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی  نەوەی پێنجەمی فرۆکە جەنگیەکانی.فرۆکەی SU-35، لە لایەن کۆمپانیای رۆستێک-ەوە بەرهەمدەهێنرێت، کە لە ساڵی 2007ەوە لەلایەن ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتەوە دامەزراوە، فرۆکەکە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی  ئەندازیاری بەهێز و تەکنیکی نوێیە، بەوە دەناسرێتەوە کە لە توانایدا هەیە مانۆڕی ئاسمانی دژوار ئەنجام بدات، لە ساڵی 2016 وە بەشێوەیەکی سەرەکی لە جەنگی ناوخۆی سوریادا بۆ بۆردومانکردنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەکاردێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرەکان دەدرێت

⋙ كه‌ركووك.. ته‌قه‌ له‌ باره‌گایه‌كی توركمان كرا

⋙ بەوێنە..بۆچی هیچ ئافرەتێک بۆی نییە بچێتە دوورگه‌ى (ئه‌دیوس)ی یۆنانییەوە؟

⋙ کتێبی وتاری سیاسیی پوتین و بارزانی له‌ سۆسیۆلینگویستیکدا بڵاوكرایه‌وه‌

⋙ ڕێکخراو و لایەنەکانی کەرکووک داوایان کرد کە کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤەگەریایێن کەمپا شیڤچنارکێ د رەوشەکا خراپ دا دژین

⋙ ڤیدیۆ..گەنجێكی كورد بە جلی كوردیەوە لە نەتەوە یەكگرتوەكان وتاری پێشكەشكرد


زۆرترین بینراو