English | عربي



کێشەی ئەو دوو منداڵەی بناری قەندیل کە ھەڕەشە لەسەر ژیانیان بوو چارەسەر کرا

2019/08/10 | 19:54

هەواڵی کوردستان -

دوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵی ئەوەی کە لە گوندێکی بناری قەندیلی دوو منداڵ لە لایەن باوک و باوەژنیان ئازار درابوو ، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ھەولێر ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ شەممە ئەو دو منداڵەیان لەخۆ گرتەوە.

 

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە دوو منداڵ لە یەکێک لە گوندەکانی بناری قەندیل لەلایەن باوک و زڕدایکیانەوە ئازار دەدرێن، پەیوەندیم کرد بە دەستەی مافی مرۆڤ و ئەوانیش بەڵێنیی بەدوداچوونیان دا".

 

هاوکات ئەمڕۆ شەممە١٠ / ٨ / ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ئاشکرای کردووە دوای دوو ڕۆژ ھەوڵدان، توانیمان دوو منداڵەکە لەو دۆخە خراپەی تێکەوتبوون ڕزگاریان بکەین و بیانھێنینە خانەی نەوجەوانان لە ھەولێر.

 

لەمبارەوە وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، شێخ زه‌یتۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی نه‌وجه‌وانان رایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، دوو منداڵه‌كه‌ رزگاركراون.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پێشتر ئه‌و دوو منداڵه‌ له‌ خانه‌ی نه‌وجه‌وانان بوونه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی باوكیان هاوسه‌رگیری كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش متمانه‌یان پێكردووه‌ و منداڵه‌كانی پێداوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك باوكه‌كه‌ و زڕدایكه‌كه‌ بوونه‌ته‌ مۆته‌كه‌ی گیانی منداڵه‌كان، تا كار گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ریان بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و سووتاندنیان لێ بكه‌ن.

 

وه‌ك له‌ وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، دوو منداڵه‌كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ركراون و یه‌كێكیان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ و سووتان به‌سه‌ر ده‌ستییه‌وه‌ دیاره‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەوێنە..بۆچی هیچ ئافرەتێک بۆی نییە بچێتە دوورگه‌ى (ئه‌دیوس)ی یۆنانییەوە؟

⋙ کتێبی وتاری سیاسیی پوتین و بارزانی له‌ سۆسیۆلینگویستیکدا بڵاوكرایه‌وه‌

⋙ ڕێکخراو و لایەنەکانی کەرکووک داوایان کرد کە کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکات

⋙ سوپای عێراق له‌خانه‌قین ده‌كشێته‌وه‌ و حه‌شدی شه‌عبی شوێنی ده‌گرێته‌وه‌

⋙ باشترینه‌كانی تۆپی پێ بۆ ساڵی 2019 ده‌ستنیشان ده‌كرێن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤەگەریایێن کەمپا شیڤچنارکێ د رەوشەکا خراپ دا دژین

⋙ ڤیدیۆ..گەنجێكی كورد بە جلی كوردیەوە لە نەتەوە یەكگرتوەكان وتاری پێشكەشكرد


زۆرترین بینراو