English | عربي



وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و كونسڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

2019/08/10 | 13:24

هەواڵی کوردستان - هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و پرسی به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنانه‌كان و راوێژه‌ سه‌ربازییه‌كانیان، گفتوگۆی نێوان به‌رێز وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و كونسڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ بوو.

دوێنێ 8/8/2019 به‌رێز ( شۆڕش ئیسماعیل) وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، به‌ئاماده‌بوونی ( سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ (خاتوو باربارا ڤۆلف) كونسڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و (ستیشی كراوسپێی)ی جێگری، كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌ووردی پرسی به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر تاوتوێكرا، هه‌روه‌ك مه‌سه‌له‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌و گرفتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

به‌رێز وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، هه‌نگاوه‌ تازه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا روونكرده‌وه‌و چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانیشی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاسایشی سلێمانی دو كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن لە لقی چواری پارتی دەستگیركرد

⋙ سلێمانی... كێشە لەسەر ئامێرێكی فەرمانگەکانی کارەبا دروست دەبێت

⋙ سەرۆکی ئیسرائیل دەست بە دانوسان دەکات و ناتانیاهۆش دەرفەتی سەرکەوتنی کەمە

⋙ ئاسایشی سلێمانی تەقەكەرانی لقی چواری پارتی دەستگیركرد

⋙ مونا قەهوەچی: لەم حەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لەسەر پڕۆژەی چاکسازی دەدات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێرێكى جیاوازى هه‌ڵكه‌ندن

⋙ به‌ڤیدیۆ.. گروپه‌ چه‌كداره‌كان ئاوده‌ستی گرتووخانه‌كان به‌ ده‌ستی منداڵانی عه‌فرین پاك ده‌كه‌نه‌وه‌


زۆرترین بینراو