English | عربي



رۆحانی: زۆر بەتوندی روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبینەوە

2019/07/14 | 14:54

هەواڵی کوردستان -

خەندان-حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند تا ئێستا ئەمریکا هەر رێگایەکی لەدژی ئەوان گرتبێتەبەر بەدۆڕاندنی خۆی کۆتایهاتوە و  زۆر بەتوندی روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبنەوە.بەپێی ئاژانسی مەهری ئێرانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانەی کردنەوەی چەند پرۆژەیەک لەخۆراسانی وڵاتەکەی، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندوە، تا ئێستا ئەمریکا هەر رێگایەکی لەدژی ئەوان گرتبێتەبەر بەدۆڕاندنی خۆی کۆتایهاتوە و  زۆر بەتوندی روبەروی سزاکانی ئەمریکا دەبنەوە.رۆحانی وتوشیەتی ماوەی 14 مانگە بەهێزترین وڵاتی ئابوری و سەربازی جیهان کە ئەمریکایە سزای بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندوە و گەلی ئێرانیش زۆر بەتوندی روبەروی ئەو وڵاتە وەستاون.ئەمریکا لەناوچەکە ئیدانەکراوەوتیشی ئەمریکا لەناوچەکە " ئیدانەکراوە" و لەیەمەن و سوریاش تێکشکاوە. قەرزەکانی سەر وڵاتەکەی بەڕێژەی لەسەدا 25 کەمیکردوەرۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای سزا توندەکانی ئەمریکا بەڵام قەرزەکانی سەر وڵاتەکەی بەڕێژەی لەسەدا 25 کەمیکردوە.لە8ی ئاداری ساڵی رابردو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پاش کشانەوەی لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە واژۆی سەپاندنی خولێکی دیکەی سزاکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا کرد و لەئێستادا پاش زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر دەکات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاڵینگارو هەلەكان بەگەڕخستنەوەی هێڵی نەوتی كەركوك تەرابلس

⋙ ژمارەیەک پرۆژەی گەورەی ستراتیژی لە کوردستان جێبەجێ دەکرێن

⋙ فڕۆكه‌كانی توركیا چیای قه‌ره‌چووغیان بۆردومان كرد

⋙ ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

⋙ سوپای توركیا كەمپێكی مەدەنی نیشتەجێبوون لەمەخموور بۆردومان دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

⋙ دزەپێكردنی ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی سەرۆكی ئەمریكا


زۆرترین بینراو