English | عربي



تۆڕێک لەئەندامانی رێکخراوی ئیخوان موسلیمین بەتۆمەتی کوشتن دەستگیرکران

2019/07/14 | 14:54

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ژمارەیەک لەشانەی نهێنی سەربە رێکخراوی ئیخوان موسلیمین لەکوەیت بەتۆمەتی کوشتنی داواکاری گشتی میسر دەستگیرکران.بەپێی هەوالێکی ئەلعەرەبییە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک لەشانەی نهێنی سەربە رێکخراوی ئیخوان موسلیمین لەکوەیت بەتۆمەتی کوشتنی داواکاری گشتی میسر دەستگیرکراون.تۆمەتبارن بەکوشتنی داواکاری گشتی پێشوی میسررۆژنامەی ئەلرای کوەیتی ئاشکرایکردوە ئەو تۆڕەی دەستگیرکراون سەربازین و تۆمەتبارن بەکوشتنی داواکاری گشتی پێشوی میسر، هاشم ئەلبەرەکەت، لەساڵی 2015.رۆژنامەکە ئاشکراشیکردوە، ژمارەیەکی دیکەی تۆڕی ئەنجامدەری چالاکییەکە کە داواکراون و دەستگیرنەکراون لەکوەیتەوە هەڵهاتون بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەوێشەوە بۆ تورکیا.پێشتر حکومەتی کوەیت هەشت گومانلێکراوی ئەو کەیسەی رەوانەی میسر کردۆتەوەپێشتر حکومەتی کوەیت هەشت گومانلێکراوی ئەو کەیسەی رەوانەی میسر کردۆتەوە، بەپێی رێکەوتنێک کە لەنێوان هەردو وڵاتدایە.هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە ئەو تۆڕە لەوڵاتەکانی تورکیا، قەتەر و کوەیت کۆبونەوەی نهێنییان ئەنجامداوە و یارمەتی و هاوکارییان بۆ رێکخراوی ئیخوان موسلیمین کۆکردۆتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

⋙ سوپای توركیا كەمپێكی مەدەنی نیشتەجێبوون لەمەخموور بۆردومان دەكات

⋙ ئەمجارە سیخوڕی "007"ی ناو فیلمی جەیمس بۆند ئەكتەرێكی رەشپێستە

⋙ شیری حوشتر ١٢ ئەوەندەی شیری مانگا گرانەو چارەسەری شەكرە دەكات

⋙ دابەزینی كۆلیسترۆڵ لەخوێندا مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

⋙ دزەپێكردنی ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی سەرۆكی ئەمریكا


زۆرترین بینراو