English | عربي




2019/07/14 | 14:54

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) رەخنە  لە سیستەمی سەرۆکایەتی تورکیا  دەگرێت و دەڵێت، سەرنجیان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی توركیا هه‌بوە و ده‌كرا کێشەکانی ئەو سیستەمە به‌گرتنه‌به‌ری میكانیزمی جۆراوجۆر چاره‌سه‌ر بكرایه‌، دەشڵێت، "پرسیار ده‌كه‌م به‌ چ هۆكارێك ئه‌ره‌ن ئه‌رده‌می په‌رله‌مانتار و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زینداندانن؟".سەرنجمان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی توركیا هه‌بو، ده‌كرا  کێشەکانی ئەو سیستەمە به‌گرتنه‌به‌ری میكانیزمی جۆراوجۆر چاره‌سه‌ر بكرایه‌ 

كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌) بە میدیاکانی تورکیای راگەیاندوە، "سەرنجمان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی توركیا هه‌بو، ده‌كرا  کێشەکانی ئەو سیستەمە به‌گرتنه‌به‌ری میكانیزمی جۆراوجۆر چاره‌سه‌ر بكرایه‌، به‌ڵام سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی رێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێزی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی له‌ وڵات".له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاو ناوە، شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی دادپه‌روه‌ری

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاو ناوە، شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی دادپه‌روه‌ری و ته‌نانه‌ت دادوه‌ریش كاتێك فه‌رمانێك ده‌رده‌كات، بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئاخۆ ده‌سه‌ڵات پەسندی‌ دەکات یا نایکات".پرسیار ده‌كه‌م به‌ چ هۆكارێك ئه‌ره‌ن ئه‌رده‌می په‌رله‌مانتار و سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌ زینداندانن؟ بۆچی ئازاد ناكرێن؟

 

لەبارەی دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی تورکیا و سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) كه‌مال كڵچدارئۆغڵو دەڵێت، "پرسیار ده‌كه‌م به‌ چ هۆكارێك ئه‌ره‌ن ئه‌رده‌می په‌رله‌مانتار و سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له‌ زینداندانن؟ بۆچی ئازاد ناكرێن؟".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پۆلیسی سلێمانی: کوژرانی ئامانج بابان و خێزانەکەی خۆکوژی بووە

⋙ فەرەنسا: ئێران لە ڕاپەڕاندنی ھەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی بەڵێنییە بەرجامییەکانی خۆی ببوێرێت

⋙ زاخارۆڤا: پێویسته‌ سنووری سووریا بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق

⋙ سێ یانێن مه‌زن ل ئورۆپا هه‌ڤركیا وى دكه‌ن

⋙ دیالە.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەک سێ سەربازی عێراقی کوژران و بریندار بوون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێر و داهێنانێكى نوێى ده‌ریایی

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئاریان كه‌ریم كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌


زۆرترین بینراو