English | عربي




2019/07/14 | 14:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ئەندامی لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە سوتاندنەی كتێبخانەی وەفایی-دا لە هەولێر هەموانی توشی شۆككردوە، نوسەرێك ئەم كارەی كردوە، كە خاوەنی دەیان كتێبی بەنرخە و مێژویەكی هەبوە لە خزمەتكردنی كتێبخانەی كوردیی دا، دەشڵێت، "ئەوەی فەرهاد پیرباڵ بەرانبەر بەم كتێبخانەیەی كردوە، پێشهاتێكی زۆر خراپە".سوتاندنی كتێب مێژویەكی دێرینی هەیە و هەمیشە دەسەڵاتە ستەمكارەكان لە ترسی بڵاوبونەوەی رۆشنبیریی و رێگریكردن لە بەرزبونەوەی ئاستی هۆشیاریی تاكەكانی كۆمەڵگەكانیان، كە وەكو مێگەل تەماشایان كردون كاریان لەسەر كردوە 

مەم بورهان قانع، ئەندامی لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "سوتاندنی كتێب مێژویەكی دێرینی هەیە و هەمیشە دەسەڵاتە ستەمكارەكان لە ترسی بڵاوبونەوەی رۆشنبیریی و رێگریكردن لە بەرزبونەوەی ئاستی هۆشیاریی تاكەكانی كۆمەڵگەكانیان، كە وەكو مێگەل تەماشایان كردون، كاریان لەسەر كردوە، سوتاندنی كتێبەكانی ڤۆڵتێر لە فەڕەنسا و بەر لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی فەڕەنسیی لە سەدەی هەژدەیەم دا، نمونەی بەرچاوە".لە كوردستان و لە ماوەی چەند ساڵی رابردویشدا، كتێبی چەند نوسەرێك سوتێنراون

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە كوردستان و لە ماوەی چەند ساڵی رابردویشدا، كتێبی چەند نوسەرێك سوتێنران، ئەمەیش بە پاساوی ئەوەی هەڵوێستی خۆیان بە حزبێك، یان لایەنێكی سیاسیی فرۆشتوە، بەڵام ئەمجارە كتێبخانەیەكی گەورەی سوتێنراو دەبینین، كە نوسەرێكی خاوەن دەیان كتێب دەیسوتێنێت".شەوی رابردو ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سوتێندرا، بەڕێوەبەری ماڵەکەش دەڵێت، فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ " ئاگری لە ماڵی وەفایی بەرداوە" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش پۆلیسی هەولێر فەرهاد پیرباڵی دەستگیرکرد.ئەوەی لەم سوتاندنەی كتێبخانەی وەفایی-دا لە هەولێر، هەمومانی توشی شۆككردوە، نوسەرێك ئەم كارەی كردوە، كە خاوەنی دەیان كتێبی بەنرخە 

 

مەم بورهان قانع دەشڵێت، "ئەوەی لەم سوتاندنەی كتێبخانەی وەفایی-دا لە هەولێر، هەمومانی توشی شۆككردوە، نوسەرێك ئەم كارەی كردوە، كە خاوەنی دەیان كتێبی بەنرخە و مێژویەكی هەبوە لە خزمەتكردنی كتێبخانەی كوردیی دا، بەڵام ئەمجارە، كارێكی ناڕەوا بەرانبەر بەو كتێبخانەیە و كتێبخانەی كوردیی بەگشتیی دەكات".دەبێت حكومەت رۆڵی بەرپرسیارانەی هەبێت و چارەسەری دەرونیی بۆ ئەم پیاوە بكات

 

راشیگەیاندوە، "وەك رۆژنامەنوس و نوسەرێك و دواتریش وەكو پەرلەمانتارێك لە لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگای مەدەنیی و وەرزش و لاوان، چەند رۆژێك لەمەوبەر، كاتێ‌ فەرهاد پیرباڵ بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە خۆی كرد بە پرسگەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێردا، باسم لەوە كردبو كە دەبێت حكومەت رۆڵی بەرپرسیارانەی هەبێت و چارەسەری دەرونیی بۆ ئەم پیاوە بكات، بەڵام وەك هەمیشه ئەم حكومەتە گوێی گرانە لەبەردەم داخوازییەكاندا".پێنج هەزار ناونیشانی کتێب لەنێو کتێبخانەکەدا هەیە و کۆگایەکی گەورەشی لێیە کە زیاتر لە 100 کارتۆن کتێبی تێدایە، هەمو کتێبەکان یان سوتاون

 

لەبارەی زیانەکانی ئاکرەکە، سۆران عەزیز، بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی دەڵێت، "پێنج هەزار ناونیشانی کتێب لەنێو کتێبخانەکەدا هەیە و کۆگایەکی گەورەشی لێیە کە زیاتر لە 100 کارتۆن کتێبی تێدایە، هەمو کتێبەکان یان سوتاون یانیش بەهۆی ئەو ئاوەی لە لایەن ئاگرکوژێنەوەدا بەکار هێندراوە، بەکەڵکی خوێندنەوە نەماون، لە 60 تا 80 هەزار دۆلار زەرەرمان پێ گەیشتوە"."پاساوی سوتاندنی كتێبخانەیەك هەرچییەك بێت، دەبو بەرێگای یاسایی چارەسەربكرایە

 

پەرلەمانتارەکەی کوردستان رونیشیکردوەتەوە، "پاساوی سوتاندنی كتێبخانەیەك هەرچییەك بێت، دەبو بەرێگای یاسایی چارەسەربكرایە و ئەگەر هۆكارەكەی چاپكردنی كتێبی فەرهاد پیرباڵ بوە لەلایەن كتێبخانەكەوە بێ‌ گەڕانەوە بۆ فەرهاد پیرباڵ و جێبەجێنەبونی یاسای كۆپی رایت و مافی نوسین، ئەوا هێشتا ئاسانبو چارەسەركردن و قەرەبوكردنەوەی دارایی فەرهاد، بەڵام قەرەبوكردنەوەی كتێبخانەیەكی سوتێنراو چ وەكو روداوێكی دەگمەن، چ وەكو بەهای بەنرخی كتێبەكان، ئاسان نییە و لەناخەوە ئازارم دەدات".ئەمەی فەرهاد پیرباڵ بەرانبەر بەم كتێبخانەیەی كردوە، پێشهاتێكی زۆر خراپە و بەمەیش نرخێكی بۆ 40 ساڵی كاركردنی رابردوی لە بواری فەرهەنگیی دا نەهێشتەوە

 

هەروەها دەشڵێت، "ئەمەی فەرهاد پیرباڵ بەرانبەر بەم كتێبخانەیەی كردوە، پێشهاتێكی زۆر خراپە و بەمەیش نرخێكی بۆ 40 ساڵی كاركردنی رابردوی لە بواری فەرهەنگیی دا نەهێشتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەپرسیاری پلە یەكی ئەم روداوە حكومەتە، پاشان فەرهاد ئەمەیش لەو سۆنگەیەوە، كە فەرهاد پێویستی بە هێوركردنەوەی دەرونییە و حكومەتیش خۆی ناكات بەخاوەنی".خاوەنی ئەم كتێبخانەیە، هەركەسێك بێت و هەڵگری هەر بیر و ئایدیۆلۆژیایەك و هەر ئینتمایەكی حزبیی بێت، بەلای منەوە قوربانییە و دەبێت حكومەتی هەرێم قەرەبوی بكاتەوە

 

لەبارەی قەرەبوکردنەوەی خاوەنی کتێبخانەکە مەم بورهان قانع نوسیویەتی، "خاوەنی ئەم كتێبخانەیە، هەركەسێك بێت و هەڵگری هەر بیر و ئایدیۆلۆژیایەك و هەر ئینتمایەكی حزبیی بێت، بەلای منەوە قوربانییە و دەبێت حكومەتی هەرێم قەرەبوی بكاتەوە و زیانەكانی بۆ ببژێرێت و  كتێبخانەكە بە كتێبی ناوازەتر دەوڵەمەندبكرێت، دەبێت هەرچی زوە خەمێك لە فەرهاد پیرباڵ-یش بخورێت و چارەسەری بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی ئەمجارە كتێبخانەی دیكە نەسوتێنێت و هێندەی دیكە، بە كاردانەوەكانی توشی شۆكمان نەكات".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فڕۆكه‌كانی توركیا چیای قه‌ره‌چووغیان بۆردومان كرد

⋙ ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

⋙ سوپای توركیا كەمپێكی مەدەنی نیشتەجێبوون لەمەخموور بۆردومان دەكات

⋙ ئەمجارە سیخوڕی "007"ی ناو فیلمی جەیمس بۆند ئەكتەرێكی رەشپێستە

⋙ شیری حوشتر ١٢ ئەوەندەی شیری مانگا گرانەو چارەسەری شەكرە دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

⋙ دزەپێكردنی ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی سەرۆكی ئەمریكا


زۆرترین بینراو