English | عربي



چاودێریكی سیاسی: بیری شۆڤێنیه‌ت له‌ كه‌ركووك سه‌ر ناگرێت

2019/07/14 | 14:06

هەواڵی کوردستان - "ده‌بێ كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ پێکهاتەکانی شارەکە بكرێت"

چاودێرێكی سیاسی كه‌ خۆشی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك لە ڕەوشی شارەکە نیگه‌رانه‌‌ و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه‌ ڕەوشی‌ شاره‌كه‌ پێویستی به‌ گفتوگۆی جددی هه‌یه‌ و ده‌بێ پێكهاته‌كان كۆ ببنه‌وه‌".

 

لەمبارەوە د.ناسیح غه‌فوور بۆ (باسنیوز) گوتی: "دۆخی كه‌ركووك ئاڵۆزه،‌ به‌تایبه‌ت دوای خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌به‌كان له‌و شاره‌، چارەسەر تەنیا بە لیژنەیەکی شارەزا و بە ئەزموونە کە نوێنەری یەکڕیزیی کوردە کەرکووکییەکان بن بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ لە گەڵ سەران و نوێنەرانی عارەبەکان بە تەنها و لەگەڵ تورکمانەکانیش بە تەنها و دواجار لەگەڵ هەردوولایان پێکەوە دوای ئەم هەنگاوە، ئەوجا بەغدا هەڵوێستی خۆی دیاری ئەکات، واتە سەرەتا پێوستە لەگەڵ پێکهاتەکانی ناو کەرکووك کێشەکان چارەسەر بکرێن، ئەوجا رەزامەندی و بڕیاری بەغدای پێویستە".

 

ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سەداسەد بە دڵی ئێمە نابێت و ئەبێ ئه‌و هێزه‌ی كه‌ركووكی گه‌یانده‌ ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی دۆخه‌كه‌ بداته‌وه،‌ ده‌بێ هه‌ردوولا واتە به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شارهدا‌ هاتووه،‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رابردووی خۆی و پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسی عێراق به‌یه‌كه‌وه‌ رێك بكه‌ون و پێشمه‌رگه‌ ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه،‌ چونكه‌ به‌ عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی رابردوو و ئه‌مه‌ی ئیستا دۆخی ئەمنیی شارەکە سه‌ر ناگرێت و بیری شۆڤینیەت تێدا جێگەی نابێتەوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەهۆڵی شەڕی ناوخۆ بوەستێنن

⋙ ڕەوشی هەنوكەیی ڕۆژهەڵاتی ناوینخ ئەگەری جەنگێكی نوێ

⋙ خـەبـات‌و تـێـكــۆشـانی ژنـانـی سـودان لـەپـێـنـاو یـەكـسـانـیـدا بـەردەوامـە

⋙ حووسییەکان هێرشێکی زەمینی دەکەنە سەر خاکی سعودیە

⋙ بەوێنە.. ڕۆچوونی رێگای سۆران بۆ سیدەكان چاك دەكرێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. لە پایتەختی سعوودیە بەم شێوەیە جانتای ئافرەتێک دەدزرێت

⋙ ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Honor 20ی نوێی هواوی


زۆرترین بینراو