English | عربي



بزووتنەوەی ئیسلامی: پشتگیریی كارنامەی مەسروور بارزانی دەكەین

2019/07/14 | 14:00

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info- كارنامەی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، دەنگدانەوەیەكی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دروست كردووە، بەرپرسێكی بزووتنەوەی ئیسلامییش دەڵێ، ھەموو خاڵەكان گرینگن و پێویستە بە ھەموو لایەك پشتگیری بكەن بۆ جێبەجێكردن و ئەنجامدانی چاكسازی.

 

دكتۆر عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەوەی ئێمە تێبینیمان كرد لەنێو كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا بە سەرۆكایەتیی مەسروور  بارزانی، خاڵی زۆر گرینگ و باشی  تێدا بوو، ھەر لە قەدەغەكردنی بازرگانی لە بەرپرسان و نەھێشتنی گەندەڵی لە ھەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی چاكسازی و بەرپاكردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی، بۆیە پێویستە ئەم كابینەیە وەك یەك تیم كار بكەن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و نەھێشتنی قۆرخكاری و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی بازاڕی ئازاد لە كوردستان، ئەمە یەكێكە لە داخوازییەكانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان".

 

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی گوتیشی: "ھەر كەس و لایەنێك بە شێوەیەكی ریشەیی دەست بە پڕۆسەی چاكسازی بكات، جێگەی دەستخۆشییە، چونكە لە رابردوودا ئێمە نەمانبینیوە كەسانێك بە ئاشكرا لەسەر كەیسی گەندەڵی سزا درابن، بەڵام ئومێدمان وایە لە كابینەی نوێدا ئەو نموونەیە پیشانی خەڵكی كوردستان بدەن، ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیش دەیانەوێ چاكسازیی ریشەیی لە جومكە سەرەكییەكاندا بكرێت".

 

دكتۆر عەبدوڵڵا وەرتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "باوەڕمان وایە مەسروور بارزانی لە پۆستەكەیدا ئەو ھەنگاوانە دەنێت، كە لە كارنامەكەیدا ئاشكرای كرد، بەڵام ئەوەش پێویستی بە ھەماھەنگیی ھەموو ھێزە سیاسییەكان ھەیە، ھەتا رۆڵی ئۆپۆزسیۆنیش ھەر بۆ ئەوەیە عەدالەت ھەبێت و ئەنجامدانی چاكسازییە و دابینكردنی مافی شایستەیە بۆ ھاووڵاتیان".

 

قائید میرۆ









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سبەى عادل عەبدولمەهدى بڕیارێك لەبارەى موچەى پلە باڵاكان دەردەكات

⋙ ڕۆژنامەنوسیک لەگەرمیان دەسگیر دەکریَت

⋙ لە کەلار ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا

⋙ وەزارەتى بازرگانى بەنیازە ئاستى عەمبارکردنى دانەوێڵە بەرزبکاتەوە

⋙ سلێمانى؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی ئۆتێلێک داخرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. رووسیا دڵنیایی ده‌داته‌ هه‌سه‌ده‌

⋙ ڤیدیۆ..ئیلهام ئەحمەد لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا وێنەی قوربانیانی چەکی فسفۆری بەرزکردەوە


زۆرترین بینراو