English | عربي



ڕۆژی نیشتمانیی فەڕەنسا بە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ کرایەوە

2019/07/14 | 13:36

هەواڵی کوردستان - شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری یادەکەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ٧ی ٢٠١٩ کە بە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا ناسراوە لە شەقامی "شانزە لیزێ"ی پاریس بە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ یادی کرایەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، عەلی دؤلەمەری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی هەرێم کە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێریشی تێدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی جەژنی نیشتمانیی فەڕەنسا بەشدار بوون.

 

هەموو ساڵێک لە ١٤ی تەمووزدا لە شەقامەکانی پاریس و بەتایبەت شەقامی شانزە لیزێ بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکرێتەوە و ئەمڕۆش ئەو یادە بە بەشداریی هەندێ لە سەرۆک و سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپی و ناوچەکانی دیکە ئەو یادە کرایەوە.

 

ڕۆژی "باستین"، یان ڕۆژی نیشتمانیی فەڕەنسا، ڕۆژێکە بۆ ڕێزلێنان لە کولتوور و بە فەرمی ناسینی دیموکراسی و یەکسانی لەو وڵاتە کە هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە.

 

لەم ڕۆژەدا هێزە سەربازییەکانی وەک پۆلیس، سوپا و هێزە ئاسمانییەکان لە شەقامی شانزە لیزێ نمایشی سەربازی دەکەن و بە ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە چالاکیی جۆراوجۆری وەک کۆنسێرتی سەرشەقام ئەنجام دەدرێت و لووتکەی ئەو جەژنە کردنەوەی ئاگرێکی گەورەیە کە ئێوارە دەکرێتەوە.

 

جەژنەکانی ڕۆژی باستیل (ڕۆژی نیشتمانیی فەڕەنسا)، یان لو کتوغز ژوئیە لەو وڵاتە پشووی فەرمییە و لە ساڵی 1880ەوە هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە داگیرکردنی گرتووخانەی ترسناکی باستیل کە سەرەنجام "شۆڕشی مەزنی فەڕەنسا"ی لێکەوتەوە.

قەڵا، یان گرتووخانەی باستیل لە پاریس کە هێمای دەسەڵاتی ڕەهای "لۆیی شازدەیەم" بوو، لە ١٤ی تەمووزی ١٧٨٩دا بە دەستی شۆڕشگێڕانی پاریسی داگیر کرا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ل دهۆكێ‌ بو ئێكەم جار ستودیو بۆ پشكا رۆژنامەڤانی هێتە ڤەكرن

⋙ پۆلیسی ھەولێر: باندێکی گەورەی دزی دەستگیر کران

⋙ سوید یاسایەکی نوێ لەبارەی پەنابەران جێبەجێ دەکات

⋙ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە

⋙ پیاوێك به‌تۆمه‌تی دزینی زێڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. لە پایتەختی سعوودیە بەم شێوەیە جانتای ئافرەتێک دەدزرێت

⋙ ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Honor 20ی نوێی هواوی


زۆرترین بینراو