English | عربي



ماڵی وه‌فایی له‌یلایەن پیرباڵەوە سوتێنرا

2019/07/14 | 13:12

هەواڵی کوردستان - دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو ماڵی وه‌فایی له‌ هه‌ولێر سوتاو به‌رپرسانی ئه‌و ماڵه‌ روشنبیرییه‌ش ده‌ڵێن، له‌لایه‌ن فه‌رهاد پیرباڵه‌وه‌ سوتاوه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سۆران عه‌زیز خاوه‌نی ماڵی وه‌فایی له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا كتێبێكمان بۆ چاپ نه‌كردوه‌، ئه‌مشه‌و فه‌رهاد پیرباڵ هاته‌ سه‌ر ناوه‌نده‌ رۆشبیرییه‌كه‌و ماڵه‌كه‌ی سوتاند.

وتیشی: له‌لایه‌ن فه‌رهاد پیرباڵه‌وه‌ كاتی سوتاندنی ماڵی وه‌فایی تۆماركراوه‌و له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 5 هه‌زار كتێب سوتاوه‌، ئێمه‌ش وه‌ك ماڵی وه‌فایی سكالای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار ده‌كه‌ین و داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین رێگه‌ نه‌دات فه‌رهاد پیرباڵ له‌وه‌ زیاتر سوكایه‌ت به‌ ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌كان بكات.

ماڵی وه‌فایی له‌ ساڵی 2010 وه‌ دامه‌زراوه‌و ماڵێكی كلتوریی رۆشنبیری بووه‌ و خزمه‌تی زۆری به‌ خوێنه‌ران كردوه‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەهۆڵی شەڕی ناوخۆ بوەستێنن

⋙ ڕەوشی هەنوكەیی ڕۆژهەڵاتی ناوینخ ئەگەری جەنگێكی نوێ

⋙ خـەبـات‌و تـێـكــۆشـانی ژنـانـی سـودان لـەپـێـنـاو یـەكـسـانـیـدا بـەردەوامـە

⋙ حووسییەکان هێرشێکی زەمینی دەکەنە سەر خاکی سعودیە

⋙ بەوێنە.. ڕۆچوونی رێگای سۆران بۆ سیدەكان چاك دەكرێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. لە پایتەختی سعوودیە بەم شێوەیە جانتای ئافرەتێک دەدزرێت

⋙ ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Honor 20ی نوێی هواوی


زۆرترین بینراو