English | عربي



نهێنی بێدەنگی ئەمریکا ئاشکرابو  ئەمریکا سزای توند بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت

2019/07/14 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

 خەندان-لەوەڵامی وەرگرتنی سیستمی بەرگری موشەکی (S-400)ی روسی لەلایەن تورکیاوە،  لەئێستادا ئیدارەی کۆشکی سپی پاکێجێک لەسزای بۆ ئەو وڵاتە ئامادەکردوە کە لەرۆژانی ئایندە رایدەگەیەنێت.پاکێجی سزاکانی سەر تورکیای ئامادەکردوەبەپێی هەواڵێکی بلومبێرگی ئەنمریکی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پاکێجی سزاکانی سەر تورکیای ئامادەکردوە و لەچەند رۆژی ئایندە بڵاویاندەکاتەوە.لەرۆژی هەینی رابردوەوە، پرۆسەی گواستنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی روسی  (S-400) بۆ تورکیا بەردەوامە و تا ئێستا شەش کاروانی ئەو پرۆسەیە گەشتوە و بەپێی وەزارەتی بەرگری تورکیاش ئەمڕۆ کاروانی حەوتەمی پرۆسەکە دەگاتە خاکی تورکیا.چاوەڕێدەکات تا ساڵیادی کودەتاکەی ئەو وڵاتە کۆتایبێتبلومبێرگ ئەوەشی ئاشکراکردوە ئەمریکا کۆتای ئەم هەفتەیە سزاکانی بەسەر تورکیا رادەگەیەنێت و چاوەڕێدەکات تا ساڵیادی کودەتاکەی ئەو وڵاتە کۆتایبێت، کە تێیدا ئەمریکا بەهاندەری کودەتاکە دەزانێت و کۆشکی سپی نایەوێت لەو ساڵوەختەدا هەنگاوێکی لەوجۆرە بنێت.بەڕاوێژ لەنێوان ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئامادەکراوەئەوەش ئاشکراکراوە پاکێجی سزاکانی سەر تورکیا بەڕاوێژ لەنێوان ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئامادەکراوە و تەنها رەزامەندی دۆناڵدترەمپ و راوێژکارەکانی ماوە.ساڵی 2017 پاش ئەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی تورکیا بەکڕینی سیستمی پاترۆیۆت شکستیهێنا، تورکیا گرێبەستێکی لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی سیستمی موشەکی S-400 واژۆکرد و تا ئێستاش ئەمریکا دژایەتی ئەو گرێبەستە دەکات و بەبەرهەڵستیکردنی بنەماکانی کاری پێکەوەیی رێکخراوی ناتۆی دەزانێت، چەندین جار هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کردوە و پێشی راگەیاندوە کە پرۆگرامی فرۆکەی F-35 کە بەتورکیای فرۆشتوە رادەگرێت. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فڕۆكه‌كانی توركیا چیای قه‌ره‌چووغیان بۆردومان كرد

⋙ ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

⋙ سوپای توركیا كەمپێكی مەدەنی نیشتەجێبوون لەمەخموور بۆردومان دەكات

⋙ ئەمجارە سیخوڕی "007"ی ناو فیلمی جەیمس بۆند ئەكتەرێكی رەشپێستە

⋙ شیری حوشتر ١٢ ئەوەندەی شیری مانگا گرانەو چارەسەری شەكرە دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

⋙ دزەپێكردنی ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی سەرۆكی ئەمریكا


زۆرترین بینراو