English | عربي



بەوێنە.. لە مێرگەسۆر 7 کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بوونە قوربانی

2019/07/14 | 13:00

هەواڵی کوردستان -

 

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ئاشکرای کرد، بەھۆی ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، 7 کەس بوونەتە قوربانی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو، لە گوندی (شێخ وەتمان)ی سنووری شارەدێی (پیران)ی سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆر، ئۆتۆمبێلێکی پیکاب کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بەھۆی ڕووداوەکەش کچێکی تەمەن 9 ساڵان گیانی لەدەست دا، 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتووی گوندێکی سنووری مێرگەسۆرن، ھەروەھا برینی یەکێک لە بریندارەکانیش، کە منداڵێکی تەمەن 7 ساڵانە، سەختە.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ داوادەکرێت رۆژی ریفراندۆم بکرێتە رۆژێکی نیشتمانی

⋙ بڕیار له‌باره‌ی تاوەرەکانی ئینتەرنێت لەسەر ماڵان ده‌درێت

⋙ موسەوی : ئینگلیز لەجیاتی چەواشەکاری، فرۆشی چەکەمەنی بە عەرەبستان ڕابگرێ

⋙ زەریف: ئێران لەژێر زەخت وگوشاربە چۆک دانایەت

⋙ کوژرانی دوو سەربازی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤەگەریایێن کەمپا شیڤچنارکێ د رەوشەکا خراپ دا دژین

⋙ ڤیدیۆ..گەنجێكی كورد بە جلی كوردیەوە لە نەتەوە یەكگرتوەكان وتاری پێشكەشكرد


زۆرترین بینراو