English | عربي



بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژنە

2019/07/14 | 11:54

هەواڵی کوردستان - خەندان-سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رەنا حەمید دەرکردوە کە لە خۆپیشاندانەکانی هەینی رابردوی کەرکوکدا وتی، "من سەدامی و بەعسیم".

پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رەنا حەمید دەرکردوە

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوك رایگەیاندوە، "راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ رەنا حەمید دەرکردوە، کە لە خۆپیشاندانەکانی هەینی رابردوی کەرکوکدا وتی، "من سەدامی و بەعسیم".

هێزێکی سەر بە لیوای 61ی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنە چونەتە ماڵی ناوبراو

 

سەرچاوەکە وتیشی، "هێزێکی سەر بە لیوای 61ی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەستگیرکردنی ئەو ژنە چونەتە ماڵی ناوبراو، بەڵام ماڵەکەی بەجێهێشتوە".پێشتر خەندان ناسنامەی ئەو ژنەی ئاشکراکردبو، کە ناوی تەواوی ئەو ژنە، "رنا حمید عجرم"ە و سەرۆکی ڕێکخراوی "احباب الروح"ە.رنا حمید عجرم، فەرمانبەرە لە دور لسکەک، خەڵکی ڕومادیە و نیشتەجێی کەرکوکە لە بارودخانە "ئازادی".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سبەى عادل عەبدولمەهدى بڕیارێك لەبارەى موچەى پلە باڵاكان دەردەكات

⋙ ڕۆژنامەنوسیک لەگەرمیان دەسگیر دەکریَت

⋙ لە کەلار ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا

⋙ وەزارەتى بازرگانى بەنیازە ئاستى عەمبارکردنى دانەوێڵە بەرزبکاتەوە

⋙ سلێمانى؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی ئۆتێلێک داخرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. رووسیا دڵنیایی ده‌داته‌ هه‌سه‌ده‌

⋙ ڤیدیۆ..ئیلهام ئەحمەد لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا وێنەی قوربانیانی چەکی فسفۆری بەرزکردەوە


زۆرترین بینراو